به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر میری(ده‌وڵه‌ت) ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی داوه به لایه‌نێکی تایبه‌ت(بۆ نمونه دایکت) ئه‌وا ته‌نها مافی ئه‌وه و ئیتر میلی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر به‌شتان بدا لێی، یان هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ڕازی ده‌بێ دابه‌ش بکرێ وه‌ک میرات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌وییه دراوه به باوکتان، ئه‌وا ده‌چێته حوکمی میراته‌وه و به‌پێی شه‌رع دابه‌شی ده‌که‌ن. چۆنییه‌تی دابه‌شکردنی: ئه‌گه‌ر ئه‌و باوکه له دوای خۆی دایک یان بابی خۆی یان ژنی تر یان قه‌رزاری و وه‌سیه‌تی به‌جێ نه‌هێشتووه ته‌نها دایکی و ئێوه و هه‌ردووکتان ئه‌وا به‌م شێوه‌یه دابه‌شی ده‌که‌ن: دایکتان هه‌شتیه‌کی پاره‌که‌ی به‌ر ده‌که‌وێ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم [النساء:١٢]. ئه‌وه‌ی تری ده‌مێنێته‌وه به‌شی ده‌که‌ن به یه‌کسانی له نێوانتان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.