به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ڵاواتدان له پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) شێوازه‌که‌ی زۆری له‌سه‌ر وتراوه، هه‌ندێک له زانایان پێیان وایه که بۆ ئه‌وه‌ی سهڵاواتێکی دروست بدرێت له پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت به جۆرێک له‌و جۆرانه بێ که خۆی فێری هاوه‌ڵه‌کانی کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی(کعب بن عجرة) له دوای هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئایه‌تی فه‌رمانکردن به سهڵاواتدانإن الله وملائكته يصلون على النبي يا أيها الذين آمنوا صلوا عليه وسلموا تسليماً[الأحزاب:٥٦] پرسیاری کرد، فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌لام کردن لێت ئه‌وه ده‌زانین، ئه‌ی چۆن سه‌ڵاواتت لێ بده‌ین؟ فه‌رمووی بڵێن:" اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد" رواه البخاري. له‌ڕیوایه‌تێکی تری بوخاری و موسلیم"اللهم صل على محمد عبدك وعلى آله وأزواجه وذريته، كما صليت على إبراهيم وآل إبراهيم، وبارك على محمد وآله وأزواجه وذريته، كما باركت على إبراهيم وآل إبراهيم إنك حميد مجيد" متفق عليه. هه‌ندێکی تر له زانایان، فراوانتریان کردووه، ده‌فه‌رموون به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت که مانای سه‌ڵاواتی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) تێدا بێت دروسته، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه دێننه‌وه که هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر-خوا لێێان ڕازی بێت- به شێوازی تریش به‌ده‌ر له‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان(صلى الله عليه وسلم) فێری کردبوون سه‌ڵاواتیان لێ ده‌دا. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش که زانایانی فه‌رمووده و شه‌رعناسانیش له کتێبه‌کانی خۆیان شێوازی جۆراوجۆریان به‌کارهێناوه، وه‌کو(صلى الله عليه وسلم ، عليه الصلاة والسلام ، صلی الله علیه وآله وسلم...تاد) ، ئه‌وانه‌ش که ئه‌م شێوازانه‌یان به‌کارهێناوه یه‌ک و دووان و سیان نین به‌ڵکوو بێ سنوورن. کورته‌ی باس؛ ئه‌م جۆره سهڵاواتانهش ده‌توانین بڵێین له بنچینه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شێوه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) که فێری هاوه‌ڵه‌کانی و ئوممه‌ته‌که‌ی کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یه که کورتره و وه‌ک ئه‌وان درێژ نییه، ڕه‌نگه پێویستییان بووه به‌و کورتکردنه‌وه‌یه بووه له کتێبه‌کان و قسه‌کردنیاندا کاتێک ناوی پێغه‌مبه‌ریان هێناوه، ئه‌وه‌ش ڕێی تێده‌چێت، ده‌بینین بۆ ئێمه‌ش ئاسانتره کاتێک ناوی ده‌هێنین یان ده‌نووسین به‌کورتی سه‌ڵاواتی لێ ده‌ده‌ین و مانایهکهشی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و دوو جۆره‌ی ئێوه‌ش نووسیوتانه، ئه‌وه‌ی دووه‌م جوانتر و ته‌واوتره، چونکه(آل) له‌گه‌ڵه، ئه‌وه‌ش له ئه‌وانه‌ی خۆیدا هاتووه، واته داوای لێکردووین له‌گه‌ڵ خۆی سه‌ڵاواتیش بده‌ین له خزم(ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی ئیمان بوون) و خێزانه‌کانی. به‌ڵام به‌م شێوه‌یه(صلی الله علیه وآله وسلم). خزمانیشی؛ له‌سه‌ر ڕای به‌هێزتر بریتین له ئیماندارانی به‌نی هاشم و به‌نی عهبدولموطهللیب. سه‌ڵاواتیش؛ واته داوای دابه‌زینی ڕه‌حمه‌تی خوا بۆیان. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.