به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ دوعا له‌کاتی دڵ ته‌نگ بون و ناره‌حه‌تیدا ئیبنو مه‌سعود له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و فه‌رموده‌مان بۆ ده‌گێرێته‌وه : [عن ابن مسعود - رضى الله عنه - عن النبي - صلى الله عليه وسلم - قال: ما أصاب عبداً هم ولا حزن فقال اللهم إني عبدك ابن عبدك ابن أمتك ناصيتي بيدك ماضٍ فيَّ حكمك عدل فيَّ قضاؤك أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك أو أنزلته في كتابك أو علمته أحداً من خلقك أو أستأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآ‌ن ربيع قلبي ونور صدري وجلاء حزني وذهاب همي و غمى" إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرحا. رواه أحمد وابن حبان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ی ئه‌و دوعایه بخوێنێت خوای په‌روه‌ردیگار غه‌م و‌دڵ ته‌نگی له‌سه‌ر لاده‌دات ده‌یخاته به‌خته‌وه‌ری و خۆشی . وه‌هه‌روه‌ها دڵ ته‌نگیتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا ئه‌گه‌ر تازه‌ن ژیانتان به‌یێکه‌وه‌ناوه ئه‌م جۆره کێشانه‌ی نێوانتان شتێکی ئاسایی و ساکاره تا شاره‌زای یێکتر ده‌بن . وه‌ئه‌گه‌ر ماوه‌یێکی زۆریشه خێزانتان به‌یێکه‌وه ناوه بۆ هه‌ر کێشه‌یێک بگه‌رێنه‌وه سه‌ر قورئانی پێرۆز و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چوونکه وا فه‌رمانمان پێدراوه { وما اختلفتم فيه من شي‌ء فحكمه الى الله } واتا : له هه‌ر شتێك کێشه‌یێکتان بۆ دروست بوو بگه‌رێنه‌وه سه‌ریاسای خودا . { وإن تنارعتم في شي‌ء فردوه الى الله ورسوله ان كنتم تؤمنون بالله وباليوم الآخر } ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شتێک کێشه‌یێکتان بۆ دروست بوو بگه‌رێنه‌وه لای خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌رتان هه‌یه به خودا‌و رۆژی دوایی . وه‌ماڵ به‌ده‌مه‌قاڵه‌و کێشه تك ده‌چێت وه ئه‌مه هیواو ئاواتی شه‌یتانه جا رێگه خۆشکه‌ر مه‌بن بۆ هاتنه‌دی ئاواتی شیتان . وای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.