به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت بۆ که‌سێکی نزیکی خۆی دوعا بکا هه‌تا خوا هیدایه‌تی بدات، ئه‌وا دوعای هیدایه‌تی بۆ ده‌کات، هه‌رچه‌ندێک ئه‌و خراپه‌کار و دوور له خوا بێت، ئه‌م نابێت بێ هیوا بێت لێی، دڵه‌کانی ئاده‌میزاد هه‌موویان له نێوان دوو په‌نجه‌ی خوادان، هه‌رچۆنێکی بوێت ده‌یانگۆڕێت، دوور نییه به دوعایه‌کی پیاوچاکێک ئه‌و هیدایه‌ته بێته‌دی. پێغه‌مبه‌ری خۆمان(صلى الله عليه وسلم) له دوای به‌ردبارانکردنی له تائیف، مه‌لائیکه‌ی شاخه‌کان هات و پێی فه‌رموو ئه‌گه‌ر ڕازییه ئه‌وا ئه‌و دوو شاخه له‌سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ککه جووت ده‌کا و هه‌موویان له ناو ده‌با، به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بوو، به‌ڵكوو هیوای خواست که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئیمان نه‌هێنن، نه‌وه‌کانیان ئیماندار بن. ده‌وس هۆزێک بوون کافربوونه‌وه و وازیان له ئیسلام هێنا، توفه‌یل و هاوه‌ڵه‌کانی هاتن هه‌واڵیان دایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی دوعایان لێ بکا، به‌ڵام ئه‌و دوعای بۆ کردن و فه‌رمووی "اللهمَّ اهدِ دوساً وائت به‌م" رواه البخاري ، واته/ ئه‌ی په‌رستراوم ده‌وس هیدایه‌ت بده‌وه و بیانگێڕه‌وه بۆمان. جابر-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)، تیر و ڕه‌مه‌کانی سه‌قیف(ثقیف) سووتانوینی، دوعایان له‌سه‌ر بکه(هه‌تا له‌ناو بچن) ، به‌ڵام ئه‌و دوعای هیدایه‌تی بۆ کردن. عن جابر رضي الله عنه قال: قالوا: يا رسول الله، أحرقَتْنا نبال ثقيفٍ فادع الله عليهم، فقال: "اللهمَّ اهد ثقيفًا" رواه أحمد والترمذيُّ بسندٍ صحيح. ئیبن مه‌سعود ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ بوو پێغه‌مه‌بری خوا باسی پێغه‌مبه‌رێکی ده‌کرد(سه‌لامی خوا له هه‌موویان بێت) که خه‌ڵکه‌که‌ی خوێنیان لێ هێنابوو، ئه‌ویش خوێنی له ده‌موچاوی ده‌سڕی و ده‌یفه‌رموو"اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون" رواه البخاري. واته/ ئه‌ی په‌رستراوم هیدایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌م بده، ئه‌وان نازانن که ئاوا له من ده‌که‌ن. له‌مه‌وه؛ ده‌توانیت به‌و جۆره دوعای بۆ بکه‌ی؛ ئه‌ی خوای په‌رستراو به هه‌ق، ڕێنمووی فڵانه(ناوی بهێنه) بده و بیگێڕه‌وه بۆلای خۆ و ڕێگای ڕاستی ئیسلام(الهم اهد فلان....) (اللهم اهده الی صراطک المستقیم).. باشتریش وایه زۆر دووپاتی بکه‌یته‌وه و په‌له و بێ هیواش نه‌بیت، هه‌روه‌ها له‌و کات و شوێنه تایبه‌تانه دوعای بۆ بکه‌ی که فه‌زڵیان زیاتر له هی دیکه، وه‌کو سه‌عاتێک پێش نوێژی به‌یانی، له دوای ده‌ستنوێژگرتن، له دوای بانگ و پێش قامه‌ت، له دوای ڕوژوو شکاندن ده‌ستبه‌جێ، له سوژده‌دا(السجدة)، له مانگی ڕه‌مه‌زان، له وه‌رزی حه‌ج و ڕۆژی عه‌ره‌فه و کێوی عه‌ره‌فه، له‌لای به‌رده ڕه‌شه‌که و ماڵی خوا....تاد. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.