به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کانی نه‌بووه دوعایه‌تی تایبه‌ت به خه‌تمی قورئان، به‌ڵکوو له‌لای پێشه‌وا به‌ناوبانگه‌کانیش. پرسیار کرا له شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- که ئایا حوکمی پاڕانه‌وه‌ی خه‌تمی قورئان له شه‌ونوێژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا چییه؟ فه‌رمووی: نازانم شتێکی وا له خه‌تمی قورئان له شه‌ونوێژی مانگی ڕه‌مه‌زان له سوننه‌تی پێغه‌مه‌بری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌لای هاوه‌ڵه‌کانیش، ئه‌وپه‌ری که هه‌بێت ، له ئه‌نه‌سی کوری مالیکه‌وه-خوا لێی رازی بێت- هه‌بووه که کاتێک قورئانی خه‌تم ده‌کرد، ماڵومنداڵی خۆی کۆده‌کرده‌وه و دوعای ده‌کرد، ئه‌مه‌ش له نوێژدا نه‌بوو. سئل الشيخ ابن عثيمين رحمه الله : ما حكم دعاء ختم القرآ‌ن في قيام الليل في شهر رمضان ؟ فأجاب : "لا أعلم في ختمة القرآ‌ن في قيام الليل في شهر رمضان سنة عن النبي صلى الله عليه وسلم ، ولا عن الصحابة أيضا ، وغاية ما ورد في ذلك أن أنس بن مالك رضي الله عنه كان إذا ختم القرآ‌ن جمع أهله ودعا . وهذا في غير الصلاة " انتهى . "فتاوى أركان الإسلام" (ص ٣٥٤). شێخ به‌کر ئه‌بووزه‌یدیش-ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت- له باسێکیدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت"لا يثبت منه شي‌ء عن النبي صلى الله عليه وسلم , بل هو إما موضوع أو ضعيف لا ينجبر" واته/ له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) نه‌چه‌سپیوه، به‌ڵکوو ئه‌وه یان هه‌ڵبه‌ستراوه یان لاوازه یان ناسازێ. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ"أنه لم يتحصل الوقوف على شي‌ء في مشروعية ذلك في منصوص الإمامين : أبي حنيفة والشافعي رحمهما الله تعالى." واته/ له ده‌قه‌کانی هه‌ردوو ئیمام: ئه‌بووحه‌نیفه و شافیعیدا-ڕه‌حمه‌تی خوایان لی بێت- هیچ له باره‌ی شه‌رعییه‌تی ئه‌و باسه‌وه نه‌هاتووه. له‌باره‌ی ئیمام مالیکیشه‌وه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی که"أنه ليس من عمل الناس ، وأن الختم ليس سنة للقيام في رمضان " واته/ ئیمامالیک ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه له کاری خه‌ڵکی نییه و خه‌تمی قورئانیش له شه‌ونوێژی ره‌مه‌زان سوننه‌ت نییه. هه‌روه‌ها شێخ به‌کر ئه‌بووزه‌ید ده‌فه‌رموێ که ئه‌وه ته‌نها له‌لای ئیمام ئه‌حمه‌د-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- په‌سه‌ند و موسته‌حه‌به، دواتریش هه‌ندێ له زانایانی پاشینانی سێ مه‌زهه‌به‌که‌ی تر په‌سه‌ندیان کردووه. که‌واته ڕاستر ئه‌وه‌یه که بنچینه‌ی نییه له سوننه‌ته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.