به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت ئه‌وه بزانین که نییه‌ت ڕوکنێکی سه‌ه‌کی ده‌ستنوێژه، به‌بێ هه‌بوونی نییه‌ت ده‌ستنوێژ دانامه‌زرێ، بۆ نمونه که‌سێک گه‌رمایه‌تی و خۆی فێنک ده‌کاته‌وه به‌وه‌ی هه‌موو جێگایه‌کی ده‌ستنوێژی ده‌شوات، به‌ڵام چونکه نییه‌تی نه‌بووه ده‌ستنوێژ بێت، بۆی حیساب نییه و ده‌بێت ئه‌گه‌ر ویستی نوێژ بکات ده‌ستنوێژ بگرێته‌وه. پاش ئه‌وه بسم الله ده‌که‌ی و ئیتر ده‌ست ده‌که‌ی به واجب و سوننه‌ته‌کانی ده‌ستنوێژ.. له شتنی دوو ده‌سه‌ته‌کانت پاشان ئاووه‌ردان له ده‌م و لووت و شوشتنی ده‌موچاو و گوێیه‌کان و ده‌سته‌کان هه‌تاوه‌کو ئانیشک و سه‌ر ته‌ڕکردن و شۆردنی دوو پێیه‌کان، په‌نجه بردنه ناو ڕیش ئه‌گه‌ر چڕ و زۆر بوو هه‌روه‌ها بۆ نێو په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێیه‌کان. له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م واجب و سوننه‌تانه هیچ دوعا و زیکرێک نییه له‌گه‌ڵیان! ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێ لێره و له‌وێ هه‌مووی بیدعه‌یه.. له دوای ته‌واوبوونیش ئیتر دوعای ده‌ستنوێژ هه‌یه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.