به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: داوا ده‌که‌ین له خوای گه‌وره به‌هه‌ر شتێک خۆی پێی له‌و سته‌مکار و بوختانچی و شه‌ڕانگێزه ڕزگارت بکات، ئه‌م دوعایه"اللهم اكفنيهم بما شئت" که له فه‌رمووده‌یه‌کی موسلیمدا هاتووه، ده‌کرێ به‌کرێ له دوژمن و ناحه‌زان، ماناکه‌ی؛ ئه‌ی په‌رستراوم به‌هه‌ر شتێک خۆت پێت باشه له شه‌ڕی ئه‌و که‌سه ڕزگارم بکه و به‌دوورم بگره. هه‌روه‌ها بۆ دوعای کاتی ناڕه‌حه‌تی و نه‌گایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه‌ی پێشخستووه و فه‌رموویه‌تی" لا إِلَه إِلاَّ اللَّه العظِيمُ الحلِيمُ ، لا إِله إِلاَّ اللَّه رَبُّ العَرْشِ العظِيمِ ، لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّه رَبُّ السمَواتِ ، وربُّ الأَرْض ، ورَبُّ العرشِ الكريمِ" متفقٌ عليه. تۆش وه‌ختێ ده‌ستت به‌رز ده‌که‌یته‌وه چه‌ند جارێک له دوای سوپاس و ستایشی خوا و سه‌ڵاوات له پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه بڵێوه و پاشان دوعای لێ بکه. زۆر ئیستیغفار بکه چونکه ده‌رگای هه‌موو خێر و ڕزگاربوونه له هه‌موو ته‌نگایه‌تی، ئیبن عه‌باس-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: هه‌رکه‌سێ به‌رده‌وام ئیتستیغفار(أستغفرالله) بکات، خوای گه‌وره هه‌رچی مه‌به‌ست و غه‌م و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه بۆی چاره‌سه‌ر ده‌کا و ڕۆزیشی ده‌دات به جۆرێک بیری لێ نه‌کردۆته‌وه.." من لزم الاستغفار جعل الله له من كل هم فرجا ومن كل ضيق مخرجا ورزقه من حيث لا يحتسب" هه‌روه‌ها ته‌سبیحاتی خوا(سبحان الله) یان(سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم)، ته‌سبیحات پێغه‌مبه‌ر یونسی ڕزگار کرد له ناو سکی ماسییه‌که، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووایه زۆر ته‌سبیحاتی ده‌کرد، هه‌تاوه‌کو ڕۆژی قیامه‌ت له‌ناو سکی ئه‌و ماسییه ده‌مایه‌وه. هه‌روه‌ها وتنی دوعای"اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن , والعجز والكسل , والبخل والجبن , وضلع الدين وغلبة الرجال " پشت به خوا ڕزگارت ده‌بێ و هه‌موو ئه‌و ئازاره‌شت بیرده‌چێته‌وه. به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌ت ده‌که‌ینه‌وه ئه‌و دوعایانه نین تۆ ڕزگار ده‌که‌ن! به‌ڵكوو خوای گه‌وره و به‌زه‌یی و خاوه‌ن بڕیاره و فه‌رمانڕه‌وایه، بۆیه نابێت دڵت وابێ که ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ت وت ئه‌وجا ڕزگارت ده‌بێ، به‌ڵکوو ئه‌وانه ئامراز و وه‌سیله‌ن هه‌تا خوای گه‌وره وه‌ڵامت بداته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه به دڵ و به گیان له خوا بپاڕێیته‌وه و تاعه‌ت زیاد بکه‌ی و گوناهیش که‌م بکه‌یته‌وه. دڵیشت خۆش ده‌که‌ین به‌وه‌ی که دوعای مه‌زڵووم و سته‌ملێکراو قه‌بووڵه هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کیش بێ ئه‌و به چاره‌ووسی خۆی ده‌گات ئه‌گه‌ر تۆبه و په‌شیمانی ده‌رنه‌بڕێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.