به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نازانین ترست له که‌سی خراپه یاخود تاریکی و جنۆکه!؟ به هه‌رحاڵ خوێندنی سوره‌ته‌کانی(الإخلاص و الفلق و الناس) سێ جار له کاتی خه‌وتن له له‌په‌کانی ده‌ست و پاشان هێنانی به هه‌موو له‌شدا له هه‌موو شه‌ڕێک ده‌تپارێزێ، هه‌روه‌ها خوێندی دوو ئایه‌تی کۆتایی سووره‌تی(البقرة) به‌سه و کیفایه‌ته بۆ سه‌لامه‌تی له هه‌موو شه‌ڕ و ترسێک، هه‌روه‌ها خوێندنی" أعوذ بکلمات الله التامات من شر ما خلق" سێ جار که شه‌و داهات(له ئێواره‌وه) یان له کاتی خه‌وتن، هه‌روه‌ها وتنی "بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شئ في الأرض ولا في السمآء" سێ جار(به‌یانیان و ئێواران) ، هه‌روه‌ها وتنی"حسبي الله الذي لا اله إلا هو عليه توکلت وهو رب العرش العظيم" حه‌وت جار(به‌یانیان و ئێواران). هه‌روه‌ها کتێک چوویته جێگاوه، با به ده‌ستنوێژه‌وه بێ و له‌سه‌ر لای ڕاست بخه‌وه و بڵێ" اللهم أسلمت نفسي إليك ، وفوضت أمري إليك ، ووجهت وجهي إليك ، وألجأت ظهري إليك ، رغبة ورهبة إليك ، لا ملجأ ولا منجا من‌ك إلا إليك ، آمنت بكتابك الذي أنزلت وبنبيك الذي أرسلت.." ئه‌م ویرده‌ش مانای خۆ سپاردنه‌وه به خوا و ته‌سلیمبوونه پێی. ئیتر بۆ بترسی ئه‌گه‌ر له په‌نای خودا بیت و چاوه‌کان بنێیته‌وه؟! شایه‌نی باسه ئه‌م دوعایانه ده‌بێت دڵنیا بین و متمانه‌مان پێیان هه‌بێ، ئه‌وه‌ش بزانین که جنۆکه‌کان له ئێمه ده‌ترسێن به تایبه‌تی موسوڵمان و به تایبه‌تی زیاتر ئه‌وانه‌ی زۆر یادی خوا ده‌که‌ن و ئه‌و دوعا و ویردانه ده‌خوێنن. ئه‌و سێ سووره‌ته و ئایه‌تی(الکرسي) له هه‌ر ماڵێك بخوێنرێ شه‌یتان لێی ڕا ده‌کات و نامێنێ..دوعای"أعوذ بکلمات الله التامات.." بخوێنی هیج شه‌یتان و جنۆکه‌یه‌ک ناوێرێ لێت نێزیک بێته‌وه.. هه‌روه‌ها خوێندی به‌شێک له قورئان ڕۆژانه یان شه‌وانه.. ئه‌وه‌ش که حه‌وت جاره، فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه که هه‌ر که‌سێ به‌یانیان بیخوێنێ ئه‌و ڕؤژه له په‌نای خوا ده‌بێ و خوای به‌سه، هه‌روه‌ها بۆ ئێواران و شه‌وانیش.. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین ئه‌وه‌یه که درێژه چی تر مه‌ده به‌و ختوره و وه‌سوه‌سانه‌ی له باره‌ی ترسه‌وه دێنه دڵت!!! چونکه شه‌یتانه‌کان له ڕێگه‌ی وه‌سوه‌سه‌وه مرۆڤه‌کان تووشی ترس ده‌که‌ن، ئه‌گینا خۆ ڕاسته‌وخۆ له پێشدا نایه‌نه به‌رچاوت یان به‌ره‌و ڕووت نابنه‌وه! که‌واته ئه‌گه‌ر خۆت به‌م زیکر و ویردانه پشت ئه‌ستوور کرد، ئیتر ئه‌گه‌ر شتێک هاته دڵت، درێژه‌ی پێ مه‌ده و بڕوات به خوای خۆت تووند بکه‌وه که له په‌نای ئه‌ودای و به‌سته و درێژه‌ش به یادی خودا بده هه‌تاوه‌کو خه‌و ئه‌تباته‌وه.. به‌م جۆره به‌ته‌واوی ڕزگارت ده‌بێت خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.