به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: لەو دوعا و ویردانەی بۆ کارئاسانی و هاتنەدی ئاواتەکان هەیە، وەکو وتنی"اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن والعجز والكسل والجبن والبخل وضلع الدين وغلبة الرجال." بەیانیان ئێواران دەوترێت. هەروەها وتنی" اللهم لا سهل إلا ماجعلتە سهلا وأنت تجعل الحزن إذا شئت سهلا." هەموو کات دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە. هەروەها پاڕانەوە بەگشتی و بەتایبەتی لە شەونوێژ و دوابەشی شەودا و لە سوجدەدا. یان لە ڕۆژی جومعەدا کە سەعاتێک هەیە دوعای تێدا ڕەد ناکرێتەوە. هەروەها دوعای پاشی بەربانگکردنەوەی ڕۆژوو. هەروەها چاکەکردن لە خەڵکیدا بەتایبەتی ئەوانەی پێویستییان پێیەتی وەکو بێوەژنان و هەتیوان و برسی و دەربەدەر و لێقەوماوان. یان کارئاسانی بۆ برایەکی ئایینیت. چونکە هەرکەسێک ئازار و ناڕەحەتی لەسەر برایەکی لابەرێت، خوای گەورە لە پێویستی ئەودا دەبێت لە دونیا و قیامەتدا. هەروەها وتنی(إستغفرالله) ڕۆژانە یان شەوان و هەمووکات. چونکە ئیستیغفار و داوای لێخۆشبوو‌ن دەروازەی خێرە. بێگومانیش گەڕانەوە بۆلای خوا و نزیکبوونەوە بە عیبادەتی زیاتر و دوورکەوتنەوە لە تاوانەکان دیسان مایەی خێر و خۆشی و زیادبوونی نیعمەتەکانە. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.