به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: منداڵ دیاری خوایه و ده‌یدات به‌و هه‌ر که‌سێ خۆی بیه‌وێت، به‌ڵام خوازیاریشه داوا و پاڕانه‌وه بکه‌ین هه‌تا خوای گه‌وره منداڵی ساغ و سازمان پێ ببه‌خشێ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رانی وه‌کو ئیبراهیم و زه‌که‌ریا-سه‌لامی خوایان لێ بێت- داوای نه‌وه‌ی ساڵحیان له خوا کردووه. ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی هۆکاری باشن بۆ به‌خشینی منداڵ ئیمانی پاک و ڕاسته‌قینه به خوا و تۆبه‌کردن له گوناهه‌کان و زۆرکردنی ئیستیغفار، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێوَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَ‌ىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَ‌كَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْ‌ضِ وَلَـٰكِن كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُم بِمَا كَانُوا يَكْسِبُون[الأعراف:٩٦] واته: خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاڕاستایه، ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان له‌سه‌ر ده‌کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان که په‌یام و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، جا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد گرتمانن و له‌ناومان بردن.(ته‌فسیری ئاسان). له‌باره‌ی ئیستیغفاریش(داوای لێبوردن و لێخۆشبوو‌ن له خوا) خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تیفَقُلْتُ اسْتَغْفِرُ‌وا رَ‌بَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارً‌ا * يُرْ‌سِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَ‌ارً‌ا * وَيُمْدِدْكُم بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارً‌ا[نوح:١٠ و١١ و١٢] واته: به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن(نوح سه‌لامی خوای لێ بێت)، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه، بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت، ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت(ته‌فسیری ئاسان). دوعاش زۆر کاریگه‌ره و ئه‌گه‌ر جێی خۆی بگرێ بۆی هه‌یه قه‌ده‌ری خواش بگۆڕێ به ویستی خوا، دوعاش مه‌رجی هه‌یه، له مه‌رجه‌کانی؛ له دڵه‌وه بکرێ و په‌له‌ی وه‌ڵام نه‌که‌ی و شیرکی تێدا نه‌بێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی له غه‌یری خوا یان به‌هۆی واسته‌یه‌که‌وه له خوا بپاڕێێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێط به‌رگ و پۆشاک‌و خواردنت حه‌ڵاڵ بێت. ئادابی دوعاش ڕه‌چاو بکه‌ی، خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.