به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌یه ئاکامی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی پێشی هاوسه‌رگیریی! خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی پێشی زه‌واج دروست نییه و حه‌رامه، حه‌رامیش ناباشه و به‌زیانه بۆیه حه‌رامه، ده‌کرا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ست بوونایه به ڕێساکانی خوای گه‌وره‌وه، وا ڕێبکه‌وتنایه که له‌به‌رئه‌وه‌ی دروست نییه په‌یوه‌ندی و هاتوچۆ و هاوڕێیه‌تی، با چاوه‌ڕیی بکه‌ین تا ئه‌و کاته‌ی ماره‌کردن ئاسان ده‌بێت، ئێستاکه‌ش ئه‌وه‌ی بووه تێپه‌ڕیوه به‌ڵام له‌سه‌رتانه تۆبه و په‌شیمانی، بۆ داهاتووش تۆ ده‌توانی له‌و باسه‌وه بۆی بڕۆیت که ئه‌گه‌رچی من سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردن بووم بۆ تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڵام خێریشی تێدا بووه دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له یه‌کتر له‌به‌رئه‌وه‌ی نادروست و ناشه‌رعی بووه، ڕاستگۆیی تۆش له‌وه‌دایه ده‌ته‌وێت ماره‌ی بکه‌یت و بیخوازیت بۆ هاوسه‌ری ژیانت، ئه‌وه‌ش کارێکی پیرۆز و خوازیاره واته خوای گه‌وره پێی ڕازییه و ده‌روونه‌کانیش پێی ئارام ده‌بن. مادام نییه‌تی زه‌واجیشت هه‌یه دروسته بۆت له‌گه‌ڵی کۆبیته‌وه به‌ڵام له جێگه‌یه‌کی گشتی و به‌رچاوی خه‌ڵکدا یان به ئاماده‌بوونی که‌سانێکی خزمی وه‌کو خوشکێکی یان دایکی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیایی دروست نه‌بێت چونکه ناجائیزه. دوعایه‌کی تایبه‌تیش نییه بۆ به‌نسیبوونی ئافره‌تێک، به‌ڵام واچاکه بۆ خۆت دوعای ئه‌وه بکه‌یت که ئه‌گه‌ر خێری تێدایه خوای گه‌وره بیکاته قیسمه‌تت چونکه ئه‌و باشتر ده‌زانێت خێر و شه‌ڕ له چیدایه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.