به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م پیاهه‌ڵدان و سوپاسگوزارییه بۆ خوای گه‌وره پیاویک له هاوه‌ڵان-خوا لێیان ڕازی بێت- فه‌رمووی کاتێک پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له دوای ڕکوع هه‌ستایه‌وه و فه‌رمووی: سمع الله لمن حمده. دواتر که نوێژه‌که ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وه کێ بوو ئه‌و قسه‌یه‌ی کرد؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: من بووم، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: بینیم سی و ئه‌وه‌نده(3-9) مه‌لائیکه پێشبڕکێیان بوو له‌وه‌ی کامیان یه‌که‌مجار بینووسن "كُنَّا يَوْمًا نُصَلِّي وَرَاءَ النَّبِي صلى الله عليه وسلم ، فَلَمَّا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرَّكْعَةِ قَالَ : سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ . قَالَ رَجُلٌ وَرَاءَهُ : رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ ، حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ . فَلَمَّا انْصَرَفَ قَالَ : مَنِ الْمُتَكَلِّمُ ؟ قَالَ : أَنَا . قَالَ : رَأَيْتُ بِضْعَةً وَثَلاَثِينَ مَلَكًا يَبْتَدِرُونَهَا ، أَيُّهُمْ يَكْتُبُهَا أَوَّلُُ" رواه البخاري(799). له گێڕانه‌وه‌یه‌کی تردا هاتووه ڕوفاعه‌ی کوری ڕافیعه و له دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه له نوێژدایه(نوێژی به‌کۆمه‌ڵ) و ده‌پژمێت و ئه‌وه ده‌ڵێت"الحمد لله حمدا كثيرا طيبا مباركا فيه مباركا عليه كما يحب ربنا ويرضى" پاش ته‌واوبوونی نوێژه‌که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پرسیار ده‌کات که کێ بوو ئه‌وه‌ی فه‌رموو، له دوای دوپاتکردنه‌وه‌ی دووجار ئه‌وجا ڕوفاعه-خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت من بووم، ئه‌ویش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: سوێند به‌وه‌ی گیانی من به‌ده‌سته سی و ئه‌وه‌نده مه‌لائیکه‌م بینی پێشبڕکێیان بوو له‌وه‌ی کامه‌یان زووتر به‌رزی بکه‌نه‌وه بۆ ئاسمان. "عند الترمذي وأبي داود والنسائي من حديث رفاعة بن رافع رضي الله عنه قال : صليت خلف رسول الله صلى الله عليه وسلم فعطست ، فقلت : الحمد لله حمدا كثيرا طيبا مباركا فيه مباركا عليه كما يحب ربنا ويرضى . فلما صلى رسول الله صلى الله عليه وسلم انصرف فقال : مَن المتكَلِّم في الصلاة ؟ فلم يُكَلِّمه أحد ، ثم قالها الثاني: من المتكلم في الصلاة ؟ فقال رفاعة بن رافع بن عفراء : أنا يا رسول الله . قال : كيف قلت ؟ قال : قلت : الحمد لله حمدا كثيرا طيبا مباركا فيه مباركا عليه كما يحب ربنا ويرضى . فقال النبي صلى الله عليه وسلم : والذي نفسي بيده لقد ابتدرها بضعة وثلاثون ملكا أيهم يَصعد بها." وقال الألباني : حسن. پاداشتی ئه‌م پیاهه‌ڵدان و سوپاسگوزارییه دیار نییه چه‌نده وچۆنه به‌ڵام بێگومان به‌وه‌ی هێنده گه‌وره و گرنگ بوو لای مه‌لائیکه‌کان و پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) پرسیاری له‌سه‌ر کردووه، مایه‌ی پله‌وپایه‌یه‌تی و پاداشتی زۆره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.