به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ برام؛ ئه‌وه‌ی تۆ داوای ده‌که‌ی شتێکی ڕه‌وایه، ڕه‌نگه به‌ڕێزتان له‌به‌ر جوانی یان ده‌وڵه‌مه‌ندی یاخود پله‌وپایه یان دین و ئیمانی ئه‌و ئافره‌ته بێت پێت خۆش بێت که ببێته به‌شت له‌م دونیایه.. ئه‌وانه‌ش هه‌مووی جائیزن، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" تنكح المرأة لأربع : لمالها و لحسبها و لجمالها و لدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك" صححه الألباني. واته/ ئافره‌ت له‌به‌ر چوار سیفه‌ت ماره‌ده‌کرێن؛ له‌به‌ر ماڵ و سامانی، پله‌وپایه‌ی، جوانی هه‌روه‌ها دین و ئیمانه‌که‌ی، ده‌ی تۆش په‌ی به‌ره به‌وه‌ی که دینه‌که‌ی هه‌یه، ده‌سته‌کانت له‌خۆڵ که‌ون ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ی(مه‌به‌ستی ته‌نها سه‌رزه‌نشت کردنی ئه‌وانه‌یه که له‌به‌ر دینه‌که‌ی هه‌ڵنابژێرن). خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک هه‌موو یان زۆربه‌ی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدا کۆبووبێته‌وه ئه‌وا باشتره و خێرتره.. به‌ڵام هه‌ر پاڕانه‌وه به‌ته‌نها به‌س نییه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بوارت هه‌بێت بچیته پێش لێی، واته ئه‌گه‌ر ده‌توانی بچیته داوای ئه‌وه هه‌نگاوه و له‌سه‌رته.. هه‌روه‌ها باشتره که بڵێی خودایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته خێری دونیا و قیامه‌تی بۆ من تێدایه ئه‌وا بیکه‌ره به‌شی من، وه ده‌شتوانی بڵێی خودایه له‌سه‌ر خێری دونیا و قیامه‌ت ئه‌و ئافره‌ته به‌به‌شی من بکه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.