بۆ ئەوەی دوعات قەبوڵ بێت..؟!! ئافرەتێک بە ناوی دایکی سولەیم گوتی ئەی پێغەمبەری خوا چەند وشەیەکم فێر بکە کە بەهۆیەوە دوعا بکەم و خوای گەورە دوعام قەبوڵ بکات .. پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم فەرموی : ۱٠ جار بڵێ سبحان الله ' ۱٠جار بڵێ الحمدلله ' ۱٠ بڵێ الله أكبر ، پاشان چیت دەوێ لە خوای میهرەبانی داوا بکە ، پەروەردیگار دەفەرموێت : بۆم جێبەجێ کردی ، بۆم جێبەجێ کردی . رواه الإمام أحمد والترمذي وغيرهما وحسَّنه الألباني .