سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  په‌ل مه‌هاوێ بۆ دوا هه‌نگاوه‌کان، جارێ شاره‌زایی له‌ دین خه‌مت بێ.؟
سلام علیکم و رحمة الله‌ و برکاته‌... مامۆستای به‌رێز من ماوه‌یێکی که‌مه‌ وا شوکر بۆ خوا عه‌قیده‌م راست کردۆته‌وه‌. و خانواده‌ی ئیمه‌ش له‌ زۆر بابه‌تانه‌وه‌ له‌باره‌ی شه‌رع و عه‌قیده‌وه‌ زۆر شت نازانن. جا زۆر جاران ئه‌گه‌ر شتێکی دور له‌ دین باس ده‌که‌ن و منیش وه‌ده‌نگ دێم لێم توره‌ ده‌بن و ئیستاش پێم ده‌لێن ئه‌وه‌ بن لادین و توندره‌وه‌. بۆیه‌ تۆخوا بۆم روون که‌نه‌وه‌ ئه‌م بن لادن و القاعده‌ و... چیین تاکو بتوانم جوابیان بده‌مه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ مامۆستا کرێکاریش که‌مێکم بۆ باس بکه‌ن. تۆ خوا زوو جوابم بده‌نه‌وه‌ جزاکم الله خیرا...
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 226

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌گه‌ر به‌ گوێی ئێمه‌ ده‌که‌ی جارێ وازبهێنه‌ له‌ چوونه‌ ناو ئه‌و باس و خواسانه‌، ده‌توانی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی به‌رگری له‌ موسوڵمان بکه‌ی، به‌ڵام کردنه‌وه‌ی ئه‌و باس و که‌سایه‌تییانه‌ ده‌رگای گرژی و فیتنه‌ له‌سه‌رت دروست ده‌کا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌ت، ئێوه‌ش هێشتا نوێ و تازه‌ موسوڵمانن، جارێ خه‌ریکی زانست و فێربوونی بواره‌کانی ئیسلام بده‌، ئه‌گه‌ر بوویته‌ شاره‌زا و خۆت به‌هێزکرد به‌ عیلم و ئیمان، ئیتر بۆ خۆت هه‌موو شتێک فێر ده‌بی و که‌سیش ناتوانێ فریوت بدات، هه‌موو مسوڵمانێکت خۆش بوێ، باوه‌ڕیشت وابێت که‌ هه‌موو که‌س هه‌ڵه‌ ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌و مسوڵمانانه‌ش هاوده‌می و ئاشنایی بکه‌ که‌ قسه‌ به‌ موسوڵمانان ناڵێن و خه‌ریکی دووبه‌ره‌کی نین، یاخوود خه‌ریکی کاری خێر و چاکه‌ن، دڵی خۆت پاک ڕاگره‌ و سینه‌ت فراوان بێ له‌ به‌رامبه‌ری که‌سوکارت، به‌ڵکوو به‌هۆی تۆوه‌ ئه‌وانیش لێیان موسوڵمان بێ و خوا بناسێ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی ئیسلام.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 814

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram