ڕه‌زیلی گوناهه.؟ سه‌لامي خواتان لێبێت و صه‌لاوات له‌سه‌رموحه‌ممه‌د(د.خ) . پرسيارێكم هه‌يه ئايا ڕه‌زيلي گوناهه؟ حوكمي ڕه‌زيلي چییه ئه‌گه‌ر بۆ خوشت بيكه‌یت.؟ به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ڕه‌زیلی(البخل) ده‌ردێکی کوشنده‌یه و یه‌کێکه له‌و ڕه‌وشته بێزراوانه‌ی که ئیسلام به ناشرینی داناوه. پێناسه‌ی زۆری بۆکراوه، له‌وانه؛ "گرتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که که‌ڵکی نییه له‌گرتنه‌وه‌ی و زیانی نییه له به‌خشینی." یان "ئه‌وه‌یه که که‌سێک وای ده‌بینێت ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌یبه‌خشێته‌وه زه‌ره‌رمه‌ندییه و ئه‌وه‌ش که ده‌یگرێته‌وه مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و ڕێزه بۆی.." یان وتراوه: "گرتنه‌وه‌ی ماڵه له‌ڕووی واجب بوونه‌وه وه‌ک زه‌کات و له‌ڕووی پیاوه‌تی و جوامێریشه‌وه وه‌ک ماڵبه‌خشین به‌دیاری و چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ درواسێ و هاوڕێیان.." ڕه‌زیلی حه‌رامه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر خۆشت بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَلا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْراً لَهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ[آل عمران:180]. واته/ با وای نه‌بینن ئه‌وانه‌ی ڕه‌زیلی ده‌که‌ن به‌و نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی داون له چاکیی خۆیه‌وه ئه‌وه خێره بۆیان، به‌ڵكو ئه‌وه شه‌ڕڕه بۆیان، له‌ڕؤژی قیامه‌تدا ئه‌و ماڵانه‌ی ڕه‌زیلیان پێکردووه و لێیان نه‌به‌خشیوه چوارده‌وریان ده‌دات و پێیانه‌وه ده‌نووسێن و داخ ده‌کرین پێی(ده‌سووتێنرێن به‌و ماڵه‌ی لێیان نه‌به‌خشیوه). پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"وأي دا‌ء أدوأ من البخل. قالها ثلاثًا." رواه البخاري. واته/ کام له‌ده‌رده‌کان کوشنده‌تره وه‌ک له‌ده‌ردی ڕه‌زیلی، سێ جار دووپاتی کرده‌وه. دژی ڕه‌زیلیش ده‌ستبڵاوییه، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شیوه له‌ئیسلامدا قیزه‌وه‌ن و ناپه‌سه‌نده. ئیسلام داوای مامناوه‌ندی ده‌کات(الوسطیة)، نه‌ده‌ستگرتنه‌وه و نه ده‌ستبڵاویش، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت‌وَلاَ تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ وَلاَ تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُوماً مَّحْسُوراً[الإسرا‌ء:29]. واته/ ده‌سته‌کانت له‌ماڵبه‌خشینه‌وه مه‌نووقێنه وه‌ک حاڵی که‌سێک که‌ده‌ستی ده‌نووقێنێت بۆلای گردنی، هه‌روه‌ها مه‌شیانکه‌وه به‌ته‌واوی(هه‌رچیت له‌ده‌ستایه بیبه‌خشیت یان خه‌رجی بکه‌ی)، چونکه ئه‌و کاته لۆمه‌ده‌کرێی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستبڵاویی و به‌فیڕۆدانه‌ی ماڵه‌که‌ت. پێغمبه‌ریشمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت" إن الله إذا أنعم على عبد نعمة يحب أن يرى أثر نعمته على عبده" صححه الألباني. واته/ خوای گه‌وره کاتێک نیعمه‌تێک ده‌به‌خشیت به به‌نده‌یه‌کی، پێی خۆشه شوێنه‌واری ئه‌و نیعمه‌ته به‌سه‌ر به‌نده‌که‌یه‌وه ببینێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ----------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.