ئایا سیغه دروسته.؟ ئایا سیغه دروسته.؟ خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه، ان شا‌ء الله. به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سیغه یان[ زواج المتعة ] حه‌رامه؛ هه‌موو زانایانی ئیسلام یه‌کبڕیارن له‌سه‌ری. به‌ڵام لای شیعه حه‌ڵاڵه. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به حه‌رامبوونی سیغه ئیمامی عه‌لی ڕیوایه‌تی کردووه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له غه‌زوه‌ی خه‌یبه‌ردا، که‌چی شیعه‌کان حه‌دیسه‌که وه‌درۆ دێننه‌وه و هه‌ر سوورن له‌سه‌ر حه‌ڵاڵکردنی زینا. که‌چی زانایه‌کانیان ئاماده نین کچی خۆیان بده‌ن به‌خه‌ڵك به سیغه. بۆ خه‌ڵکی نه‌زانی به‌ڕه‌وا ده‌زانن ناموسیان حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن، که‌چی بۆ خۆیانی به‌حه‌رام ده‌زانن و ئاماده نین بۆ ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره. به‌ڵێ، به‌رێز ئه‌و جۆره ماره‌یییه واتا سیغه ماره‌ی کاتی ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جار جیماعیش بێت حه‌رامه، زینایه. زانایانی ئیسلام ئه‌مه به‌ڵگه‌یانه: ١- ئه‌و جۆره ماره‌بڕینه یاساکانی ماره‌یی تێدا ڕه‌چاو ناکرێت وه‌ك : ته‌ڵاق و چاوه‌ڕوانکردن دوای ته‌ڵاق[العدة] و میرات [الميراث]. که‌واته ئه‌وجۆره ماره‌یه -سیغه- حه‌رامه. ٢- فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕوونی و ئاشکرا بۆمان ده‌ره‌خه‌ن که حه‌رامه. بۆنموونه: فعن سَبُرة الجهني : أنه غزا مع النبي صلى الله عليه وسلم في فتح مكة فأذن له‌م رسول الله صلى الله عليه وسلم في متعة النساء . قال : فلم يخرج منها حتى حرمها رسول الله صلى الله عليه وسلم . وفي لفظ رواه ابن ماجه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم حرّم المتعة فقال : [يا أيها الناس إني كنت أذنت لكم في الاستمتاع ، إلا وإن الله قد حرمها إلى يوم القيامة] . وعن علي رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن متعة النساء يوم خيبر ، وعن لحوم الحمر الأهلية واتا: سوبره‌ی جوهه‌ینی یه‌کێکه له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌شداری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسلامی کردووه بۆ مه‌كکه‌ی پیرۆز له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سیغه‌ی بۆ حه‌ڵاڵ کردین. به‌ڵام له مه‌کكه ده‌رنه‌چوو تا دووباره فه‌رمانی به‌حه‌رامکردنی ده‌رکرد. به شێوه‌یه‌کی تر ئیبنووماجه بۆی گێراوینه‌ته‌وه پێغه‌به‌ر (صلى الله عليه وسلم) سیغه‌ی حه‌رام کرد و فه‌رمووی: خه‌ڵکینه من ڕێگه‌م پێ دابوون بۆ سیغه، به‌ڵام ئێستا خودای به‌خشنده قه‌ده‌غه‌ی کرد له‌سه‌رتان تا ڕۆژی قیامه‌ت. وه ئیمام عه‌لی خوا لێی رازی بێت ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سیغه‌ی حه‌رام کرد له‌گه‌ڵ ئافره‌تان له غه‌زوه‌ی خه‌یبه‌ر وه‌هه‌روه‌ها گۆشتی گوێ درێژی ماڵی . ٣- ئیمامی عومه‌ر حه‌رامی کرد له‌سه‌ر میمبه‌ر وه‌سه‌حابه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) لێی بێده‌نگ بوون سه‌حابه له شتێک بێده‌نگ نه‌ده‌بون ئه‌گه‌ر پێیان راست نه‌بوایه . وه‌هه‌روه‌ها ئیمامی عومه‌ر ده‌فه‌رموێت [" والله لا أعلم أحداً تمتع وهو محصن إلا رجمته بالحجارة"] واتا : سوێند به‌خودا دوای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) حه‌رامی کرد له‌سه‌رمان سیغه ئه‌وکه‌سه‌ی ئێستا هه‌ڵسێت به‌کردنی سیغه وه خێزانی هه‌بێت به‌رد بارانی ده‌که‌م . تا ده‌مرێت ٤- مه‌به‌ست له سیغه ته‌نها به‌تاڵکردنی جنسه له ئافره‌ت هاوشێوه‌ی زینا. مه‌به‌ست له‌په‌یداکردنی مناڵ نییه که سه‌رچاوه‌ی دروستیی ماره‌یی بۆ ئه‌مه‌یه و وه مناڵ پارێزراو نابێت. هه‌روه‌ها ئافره‌ت ده‌بێته شتێک له‌شی عه‌وره‌تی ده‌کڕدرێت و ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌یش زیانێکه بۆ ئافره‌ت ئه‌وده‌ست و ئه‌وده‌ستی پێده‌کرێت. به‌ڵام وا دیاره له ئایینی شیعه حه‌ڵاڵه و سوننه‌ته. ڕوکنه‌کانی المتعة -سیغه- لای شیعه دوازده ئیمامییه‌که: ١- ماره‌یییه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌بردرێت بڵێی [ماره‌م بڕیت. خێزانمیت. ڕامبوارد له‌گه‌ڵتدا] یه‌ك له‌و سێ وشانه. ٢- مناڵیشیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت. ٣- ته‌ڵاقدان له سیغه نییه. ٤- میرات له‌نێوانیاندا نییه پیاو و ئافره‌ت. ٥- به‌ڵام منداڵه‌که میراتیان لێده‌گرێته‌وه و ئه‌وانیش ده‌بنه میراتگری منداڵه‌که. ٦- به کۆتاییهاتنی کاتی دیاریکراوی نێوانیان، ماره‌یییه‌که‌ش کۆتای دێت ئه‌گه‌ر بۆ ڕۆژێکیش بێت یان بۆ یه‌ك جار جووتبوونیش بێت. ٧- باسی ماره‌یی شه‌رتێکه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که ڕازی بێت با هیچیش نه‌بێت ته‌نها مشتێک گه‌نم بێت. ٨- دیاریکردنی كات بۆ کۆتاییهاتن شه‌رتێکه که کات کۆتایی هات ئه‌مانه نه‌زه‌ریان له یه‌کتری حه‌رامه واتا بۆ یه‌ک ڕۆژ کاتیان دیاری کردووه، به‌ڵام خه‌ویان لێکه‌وت بۆ ڕۆژی دواتر که هه‌ڵسانه‌وه ئه‌مانه تاوانیان کردووه. به‌ڵام چونکه پێشتر سیغه‌یان کردووه خودا لێیان خۆش ده‌بێت. ٩- هه‌روه‌ها ئافره‌ته‌که ئه‌بێت موسوڵمان بێت واتا شیعه بێت چونکه ئێمه‌ی سوننه موسوڵمان نین به دینی ئه‌وان یان له‌سه‌ر دینه‌کانی تری ئاسمانی بێت. وه وا باشه ئافره‌ته‌که دامێنپاک بێت ئه‌گه‌ر دامێنپاکیش نه‌بێت، هه‌ر ده‌بێت به‌ڵام باش نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.