کامیان گه‌وره‌تره، زینا یاخوود کوشتن .؟ سڵاوی خوای گه‌وراتان لێ بێت، به‌رێزان من پرسیارێکم ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ،ئایا حوکمی زینا گه‌وره‌تره یان قه‌تل، له کاتێک دا که هه‌ر دوو گو‌ناح گه‌وره‌ن ،به‌لام لای خوا کامیان گوناحترو گه‌وره‌تره؟ زۆر سوپاس بۆ وه‌لامتان.ا به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌ردوو گوناهه‌که له گه‌وره‌کانن، کوشتن له ناوبردنی که‌سێکه و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیانه و فه‌سادی بڵاوکردنه‌وه‌یه له زه‌ویدا، زیناش هه‌تکی نامووسه و فه‌سادییه له ڕه‌چه‌ڵه‌ک. کوشتن له زینا گه‌وره‌تره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَآؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا[النساء:٩٣]. واته/ هه‌رکه‌سێک باوه‌ڕدارێک بکوژێت به ئه‌نقه‌ست، سزایه‌که‌ی دۆزه‌خه و به هه‌تاهه‌تایی تێیدا ده‌مێنێته‌وه و خوا لێی توڕه ده‌بێ و نه‌فرینی لێ ده‌کات و سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سه‌ختیشی بۆ ئاماده کردووه. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت که هه‌ر که‌سێک یه‌کێک بکوژێت به‌ناهه‌قِ(وه‌ک کوشتنه‌وه‌ی بکوژ له تۆڵه‌دا) یان به مه‌به‌ستی فه‌سادی له زه‌ویدا، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو مرۆڤه‌کانی کوشتبێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه...منْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً وَلَقَدْ جَاءتْهُمْ رُسُلُنَا بِالبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيراً مِّنْهُم بَعْدَ ذَلِكَ فِي الأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ[المائدة:٣٢] خوای گه‌وره له سووره‌تی(الفرقان) زینای له دوای گوناهه‌ی هاوه‌ڵدانان بۆ خوا و کوشتنه‌وه داناوه، ده‌فه‌رموێتوالذين لا يدعون مع الله إلها آخر ولا يقتلون النفس التي حرم الله إلا بالحق ولا يزنون ومن يفعل ذلك يلق أثاما[الفرقان:٦٨]. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"لا يزال المر‌ء في فسحة من دينه ما لم يصب دما حراماً." رواه البخاري. واته/ به‌رده‌وام که‌سێک له فراوانی و خیری دینه‌که‌یدا ماوه‌ته‌وه هه‌تاوه‌کو خوێنێکی حه‌رام(به ناهه‌ق) نه‌ڕێژێت. به‌ڵام بۆ زینا ئه‌گه‌رچیش هه‌ڕه‌شه‌ی خوایی و سزای سه‌ختی له‌سه‌ره به‌ڵام ناگاته چاره‌نووسی کوشتن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.