سزای ئه‌وه‌ی سێکس له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێک ده‌کات.؟ (من اتى بهيمة فأقتلوه وأقتلو البهيمة) ئايا ده كريت که‌سێک بکوژريت ؛که هه‌ڵه‌يه‌کی وا‌بکات؛به‌پێی ئه‌م فه‌رموده‌يه؛ئايائه‌مه ڕه‌وايه.؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئێوه نووسیوتانه، ئیمام ئه‌حمه‌د له عه‌مری کوڕی ئه‌بووعه‌مره‌وه له عیکره‌مه‌وه له ئیبن عه‌بباسه‌وه گێڕاوێتییه‌وه. ئه‌م فه‌رمووده‌یه ڕشته‌که‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه، بوخاری-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"عه‌مر ڕاستگۆیه به‌ڵام فه‌رمووده‌ی مونکه‌ری زۆری له عیکره‌مه‌وه گێراوه‌ته‌وه". فه‌رمووده‌ی مونکه‌ریش لاوازه. ئه‌بووداوود-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رمووده‌یه‌کی تر ده‌گێڕێته‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیمام ئه‌حمه‌ده. عاصم عن أبي رزين عن ابن عباس " ليس على الذي يأتي البهيمة حد ". واته/ هیچ حه‌ددێک نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چێته لای ئاژه‌ڵێک. حه‌دد؛ وه‌کو کوشتن و ڕه‌جم و دارکاری... تورموزی-ڕه‌حه‌متی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت فه‌رمووده‌که‌ی عاصم له‌وه‌ی عه‌مر ڕاستره. له‌سه‌ر ئه‌و باسه ڕای جۆراوجۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌هێزتر و ڕاسترینیان(ڕای زۆرینه‌یه) ئه‌وه‌یه که هیچ کامێکیان ناکوژرێن، به‌ڵکوو ته‌نها(تعزیر) ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش بریتییه له سزایه‌ک حاکم یان قازی دیاری ده‌کات و له خوار حه‌دده‌وه‌یه، وه‌کو بۆ نمونه؛ به‌ندکردن، دوورخستنه‌وه، سه‌رزه‌نشت و وریایی کردنه‌وه...تاد. ڕایه‌کانی تریش، کوشتنی تێدایه(به‌ردبارانکردن)، به‌وه‌ی پێوانه‌یان کردووه له‌سه‌ر زینا ئه‌گه‌ر پیاوه‌که مێرد بوو(ژنی هه‌بوو)، یان وه‌کو ئیمام مالیک فه‌رموویه‌تی: ئه‌و که‌سه سه‌رکه‌شه(گوناهی گه‌وره‌یه) هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاره‌ی به‌حه‌ڵاڵ نه‌زانیبێت، ئیمامیش(حاکم) بڕیاری جۆری سزاکه‌ی له‌سه‌ر ده‌دات. له‌باره‌ی کوشتنی ئاژه‌ڵه‌که‌ش؛ ئیبن عه‌بباس ده‌فه‌رموێت، وا نابینم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) شتێکی وای فه‌رمووبێت! له‌دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌و فه‌رمووده‌یه بوو" من وجدتموه وقع على بهيمة فاقتلوه واقتلوا البهيمة " فقيل لابن عباس ما شأن البهيمة قال ما سمعت من رسول الله صلى الله عليه وسلم في ذلك شيئا . پاشان ده‌فه‌رموێت: به‌ڵام وای ده‌بینم پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێی ناخۆش بووه کۆشته‌که‌ی بخورێت یان سوودی لێ وه‌رگیرێ له کاتێکدا کارێکی وای پێکراوه.ولكن أرى رسول الله كره أن يؤكل من لحمها أو ينتفع بها وقد عمل بها ذلك العمل. سه‌رنج؛ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له گه‌وره‌یی و ناشرینی ئه‌و تاوانه که‌م بکه‌ینه‌وه! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه لێێن که بکه‌ری کارێکی وا له‌لای خوا نه‌فرینلێکراو(ملعون) ده‌بێ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی تۆبه ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌کو به‌یهه‌قی فه‌رمووده‌یکی گێڕاوه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"ملعون من وقع على بهيمة " خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.