ده‌ستکاریکردنی برۆیه‌کان له گوناهه گه‌وره‌کانه.؟ سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت ،،، ئایه سزای ئه‌و که‌سه‌ی برۆ چاک ده‌کات چییه؟ ڕاسته حه‌رامه به‌ڵام سزای چیه؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برۆ ده‌ستکاریکردن له گوناهه گه‌وره‌کانه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه نه‌فرینی لێ کراوه، برۆکردن سزایه‌کی دونیایی له‌سه‌ر باس نه‌کراوه، بۆ قیامه‌تیش وه‌کو گوناهه گه‌وره‌کان ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی خۆش نه‌بێ به سزای دۆزه‌خ تۆڵه‌ی لێ ده‌کاته‌وه و پاک ده‌بێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.