حه‌رامه لێدانی دایک و باوک و گوناهێکی زۆر گه‌وره‌یه.؟ ئایه له دینی ئیسلام ڕێگه به منداڵ دراوه له دایک و بابی بدات؟ تکایه به به‌ڵگه‌وه! به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به هیج شێوه‌یه‌ک له ئیسلام ڕێگه نه‌دراوه که‌سێکی له دایکی یان بابی بدات!! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕ و موشریک بوون، بگره خوای گه‌وره حه‌رامی کردووه ته‌نها ئۆفیان به‌رامبه‌ر ده‌رببڕیت، ئۆف واته بێزاری ده‌ربڕین له ڕوویان، چونکه ئه‌گه‌رچی ئه‌وه زۆر که‌مه و ته‌نها وشه‌یه‌که به‌ڵام بۆ ئه‌وان گه‌وره‌یه و دڵیان پێی ده‌شکێت، ئه‌وان سه‌دان شه‌و و ڕۆژ و مانگ پێمانه‌وه ماندوو بوون و هه‌رگیز بێزارییان ده‌رنه‌بڕیوه، چۆن ده‌گونجێت چاکه‌ی ئه‌وان به نیشاندانی بیزاری بگۆڕینه‌وه؟! خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا[الإسرا‌ء:23] واته: په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت. دایک و بابیش له کاروباری دونیادا پێویسته و فه‌رزه به‌گوێیان بکرێت و فه‌رمانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر کوفر و بێباوه‌ڕییش بوون، ته‌نها له پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خودا به‌گوێیان ناکرێت ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش بوون! شایه‌نی باسه ئه‌زیتدانی دایک و باوک له گوناهه گه‌وره‌کانه و ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆبه‌ی له‌سه‌ر نه‌کات له دونیاشدا به سزای خوا ده‌گات و له قیامه‌تیش خوای گه‌وره ته‌ماشای ناکات(واته به‌زه‌یی پێیدا نایه‌ته‌وه و ڕه‌حمی پێ ناکات!!)، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی "أربعة حق على الله تعالى ألا يدخلهم الجنة ولا يذيقهم نعيمها: مدمن الخمر، وآكل الربا، وآكل مال اليتيم بغير حق، والعاق لوالديه" واته: چوار که‌س خوای گه‌وره به پێویستی له‌سه‌ر خۆی داناوه نه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه و له خۆشییه‌کانی نه‌یاننۆشێنێت؛ که‌سێک بۆ هه‌میشه مه‌ستی مه‌یه و له‌سه‌ری به‌رده‌وامه، خۆره‌ی سو‌و، خۆره‌ی ماڵی هه‌تیو، ئه‌وه‌ش ئازاری دایک و بابی ده‌دات. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی" رغم أنفه، رغم أنفه. قيل: من يا رسول الله؟ قال من أدرك والديه عنده الكبر أو أحدهما فدخل النار." واته: لووتی که‌سێک له زه‌وی بکه‌وێت(دوو جار دووباره‌ی کرده‌وه؛ واته بێڕیز و ڕیسوا بێت) وتیان کێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی: که‌سێک به دایک و بابی ده‌گات یان یه‌کێکیان به‌ڵام بچێته دۆزه‌خه‌وه(پێیان نه‌چێته به‌هشته‌وه!) واته؛ که‌سێک دایک و بابی له ژیان بن به‌ڵام ئه‌و نه‌توانێت یان هه‌وڵ نه‌دات ڕازییان بکات و خزمه‌تیان بکات هه‌تاوه‌کو به‌هؤیانه‌وه بچێته به‌هشته‌وه! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.