ته‌ماشکردنی فلیمی سێکسی.؟ حوكمى ته‌ماشا كردنى فليمى سێكسى به‌ته‌نيا يان له‌گه‌ڵ خێزانى خؤت چیيه.؟ به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌ماشکردنی فلیمی سێکیسی و سه‌یرکردنی عه‌وره‌تی خه‌ڵکی حه‌رامه و هۆی نه‌گبه‌تی دونیا و قیامه‌ته.. ئه‌و کاره پێشه‌کی زینایه و مرۆڤ نزیک ده‌خاته‌وه له کارێک که خوا زۆر تووڕه ده‌کات ئه‌ویش زینایه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) " إن الله تعالى يغار و إن المؤمن يغار و غيرة الله أن يأتي المؤمن ما حرم الله عليه" صححه الألباني. واته/ خوای گه‌وره غیره‌ت ده‌کات، باوه‌ڕداریش غیره‌ت ده‌کات، غیره‌تی خواش ئه‌وه‌یه ده‌بێت که باوه‌ڕدارێک قه‌ده‌غه‌کراوێک له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی خوا ئه‌نجام بدات. له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه نیشان ده‌دات که که‌سێک باوه‌ڕدار و موسوڵمانه غیره‌تی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر گوناهه‌کان، که‌واته ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وه ئیمانه‌که‌ی ته‌واو نییه و با له‌خۆی بترسێت.. پاشان ئه‌وه چؤن غیره‌تێکه که‌سێک ڕازی بێت ژنه‌که‌ی له‌به‌رچاوی خۆی سه‌یری ناپیاوێک بکات که هه‌موو له‌شی دیاره وا خه‌ریکی زینایه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی داوێن پیس!!؟؟ پاشان ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێت که سه‌یرکردنی تاوانێک و پێخۆش بوون به دیتنی نیشانه‌ی ڕازی بوونه به‌و تاوانه، که‌سێکیس ڕازی بوو به تاونێک به‌شدار ده‌بێت تیایدا. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت " إذا عملت الخطيئة في الأرض كان من شهدها فكرهها كمن غاب عنها و من غاب عنها فرضيها كان كمن شهدها" حسنه الألباني. واته/ ئه‌گه‌ر تاوانێک کرا له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وه‌ی که ئاماده‌یه له‌و جێگه‌یه و به‌ڵام پێی ناخۆشه و به‌خراپی ده‌زانێت ئه‌وه وه‌ک که‌سێک وایه که ئاگای له‌و تاوانه نه‌بووبێت(واته گوناهبار نییه هه‌رچه‌نده که ناشتوانێت بیگۆڕێت به‌ده‌م یان به‌ده‌ست)، به‌ڵام که‌سێک که له‌و جێگه‌یه نیه که تاوانه‌که‌ی تێدا ده‌کرێت به‌ڵام کاتێک که ده‌یبیستێ و ئه‌وجا پیی ڕازی ده‌بێت، ئه‌وه حوکمه‌که‌ی وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که له‌کردنی تاوانه‌که ئاماده‌یه و که‌چی هیج هه‌ڵویستی نییه له ڕێگرتنی.. ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی ئاماده ده‌بێت له کردنی تاوانێک، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن، سه‌یرکرندنی تاوان زینا! ئایا ده‌بێت حوکمه چؤن بێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ک ئه‌وان گوناهبار ده‌بێت.. قه‌ومی سه‌مودیش(الثمود) ته‌نها خراپترینیان چوو حوشتره‌که‌ی کوشت کاتێک داوایان لێکرابوو که وازی لێبهێنن، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موویانی له‌ناو برد، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که ئه‌وانی تر ده‌ستیان نه‌گرت ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه بوو به‌و کاره ڕازی بوونكَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَاهَا* إِذِ انبَعَثَ أَشْقَاهَا* فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ اللَّهِ نَاقَةَ اللَّهِ وَسُقْيَاهَا* فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنبِهِمْ فَسَوَّاهَا* وَلَا يَخَافُ عُقْبَاهَا[الشمس:11-15]. ئه‌وه‌ی که‌ماوه بیڵێین؛ پێچه‌وانه‌ی غیره‌ت بێغیره‌تییه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت " ثلاثة لا يدخلون الجنة أبدا : الديوث و الرجلة من النساء و مدمن الخمر" صححه الألباني. واته/ سێ کۆمه‌ڵ هه‌رگیز ناچنه به‌هه‌شته‌وه؛ که‌سێک که غیره‌ت ناکات له‌به‌رامبه‌ر که‌سه‌کاری خۆی له تاوان(زینا)، ئافره‌تێک خۆی وه‌ک پیاو نیشان بدات(جلوبه‌رگی پیاوان له‌به‌ر بکات و هه‌ڵسه‌که‌وتی وه‌ک پیاوان بێت)، که‌سێکیش که به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی خه‌مر. ئه‌م که‌سانه ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه حه‌ڵاڵ بکه‌ن ئه‌وه هه‌رگیز ناچنه به‌هه‌شت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان وایه گوناهه ئه‌نجامیشی ده‌ده‌ن ئه‌وه ده‌چنه به‌هه‌شت به‌ڵام له‌دوای پاکبوونه‌وه‌یان له‌و تاوانانه. بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ش ده‌توانی سه‌یرێکی ئه‌و وه‌ڵامه‌ش بکه‌ی: http://www.dangiislam.org/faq/333/catid/18/ خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ----------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.