وه‌سوه‌سه‌ی دڵ نابێته گوناه ئه‌گه‌ر درێژه‌ی نه‌درێتێ.؟ ئه‌گه‌ر له دڵه‌وه کفر بکه‌یت، وه به‌ده‌ستی خۆشم نییه، چونکه شه‌یتان زاڵه به‌سه‌رم دا وه هه‌ندێ جاریش په‌نا ئه‌بم که له خۆم بده‌م، چی بکات باشه خوا جزاتان بداته‌وه.؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر کوفر ده‌که‌یت له دڵته‌وه و ده‌شڵێیت به‌ده‌ست خۆم نییه! ئه‌وه خۆت نیت و به‌ڵکوو شه‌یتانه‌که‌ته، هه‌موو که‌سێک شه‌یتانێکی هه‌یه هه‌میشه له‌گه‌ڵێتی و لێی جیانابێته‌وه، له قورئاندا ناوی به(قرین) هاتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سووره‌تی(ق) دا هاتووه‌وقال قرينه ربنا ما أطغيته ولکن کان في ضلال بعيد خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتومن يعش عن ذكر الرحمن نقيض له شيطاناً فهو له قرين[الزخرف:36] واته/ هه‌ر که‌سێک بێ ئاگا بێت له یادی خوا و قورئانه‌که‌ی ئه‌وا شه‌یتانێکی بۆ فه‌راهه‌م دینین که هه‌ر ده‌م له‌گه‌ڵی بێ و لێی جیا نه‌بێته‌وه.. کاتێک وه‌سوه‌سه‌یه‌کی له‌و جۆره دێت به‌دڵی که‌سێکدا، واباشه خێرا وازی لێ بهێنێ و درێژه‌ی پێ نه‌دا، به‌ڵکوو داوای لێخۆشبوو‌ن بکا و پاشان یادی خوا هه‌تاوه‌کو ئه‌و بیر و وه‌سوه‌سه‌یه له دڵی نامێنێت.. ئه‌وه فرت و فێڵی شه‌یتانه و له ڕێگه‌ی هه‌موو که‌س ده‌بێت و هه‌ر به‌که‌س به شێوه‌یه‌ک ناره‌حه‌ت ده‌که‌ت.. (قرین) ئه‌و شه‌یتانه ته‌نانه‌ت ده‌توانێت به ده‌نگی خۆت قسه‌ی کوفریی بڵێت، هه‌تاوه‌کو وابزانێ ئه‌وه خۆتی و بێهیوا بێت له ئیمان و گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆلای خوا.. ئه‌گه‌ر هاتوو و به‌ڵام پێت ناخۆش بوو، ئه‌وه مژده‌ی هه‌بوونی ئیمانێکه، هه‌روه‌کو ئه‌بووهوره‌یره ده‌فه‌رموێت که جارێکیان که‌سانێک له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاتن و پرسیارییان کرد له‌وه‌ی که ئه‌وان جاروبار هه‌ندێ شت دێت به دڵ و ده‌روونیاندا ته‌نانه‌ت ناتوانن ئاشکراشی بکه‌ن(واته قسه‌ی کوفریی)، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئایا ئه‌وه‌تان له خۆتاندا بینیوه؟ وتیان: به‌ڵی، فه‌رمووی: ده‌ی ئه‌وه نیشانه‌ی بوونی ئیمانه. زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر پێیان ناخۆش بێ و ڕه‌قییان له‌و وشانه ببێته‌وه، نه‌وه‌ک درێژه‌یان پێ بدرێ و قه‌بووڵ بکرێن! "عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جا‌ء ناس من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم فسألوه: إنا نجد في أنفسنا ما يتعاظم أحدنا أن يتكلم به، قال: أوقد وجدتموه؟ قالوا نعم ، قال: ذاك صريح الإيمان." رواه مسلم. ئیبن ته‌یمییه‌ش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: "والوسواس يعرض لكل من توجه إلى الله. فينبغي للعبد أن يثبت ويصبر ويلازم ما هو فيه من الذكر والصلاة ولا يضجر، لأنه بملازمة ذلك ينصرف عنه كيد الشيطان، (إن كيد الشيطان كان ضعيفاً). وكلما أراد العبد توجها إلى الله بقلبه جا‌ء الوسواس من أمور أخرى، فإن الشيطان بمنزلة قاطع الطريق، كلما أراد العبد أن يسير إلى الله أراد قطع الطريق عليه" واته/ خوتووره و وه‌سوه‌سه‌کان دێته تووشی هه‌موو یه‌کێک که ڕووده‌کاته خوای گه‌وره، بۆیه له‌سه‌ر به‌نده پێویسته بچه‌سپێ و ئارام بگرێ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بێت به یادی خوا و نوێژه‌وه و ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت، چونکه به په‌یوه‌ستبوونی به‌و شتانه‌وه(یادی خوا و نوێژ) ئه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ی شه‌یتانی له‌سه‌ر لاده‌چێتإن كيد الشيطان كان ضعيفاً، هه‌رچه‌ندێکیش به‌نده ده‌یه‌وێت به‌دڵی ڕوو له خوا بکات، خوتووره‌کانی شه‌یتان له ڕێگه‌یه‌کی تره‌وه بۆی دێن، چونکه شه‌یتان وه‌ک ڕێگرێک وایه، هه‌رچه‌ندێ به‌نده ده‌یه‌وێت به‌ره‌و لای خوا بڕوات ئه‌و دێته ڕێگای و ده‌یه‌وێت ڕێی پێ بگرێت. که‌واته برای به‌ڕێز ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌سوه‌سه‌یه‌کی شه‌یتانه و ماوه‌یه‌ک یادی خوا زۆر بکه و قورئان بخوێنه و نوێژ بکه و له خوا بپاڕێوه پشت به‌خوا ڕزگارت ده‌بێ، به‌تایبه‌تیش له‌کاتی هاتنی ئه‌و خوتوورانه زیاتر له خوا نزیک به‌وه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.