حوکمی یاری کردن به ئه‌ندامی خۆت .؟ سڵاوتان لێ بێت، من پرسیارێکم هه‌یه خوای گه‌وره مۆفه‌قتان بکات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه سوپاستان ده‌که‌م. (ئه‌گه‌ر خۆم یاری به زه‌که‌ری خۆم بکه‌م وه ببێته هۆی ئیشباع، ئایا له‌و کاته ناسکه‌دا تاچه‌ند ڕێی پێدراوه؟ من گه‌نجێکم خێزانم پێک نه‌هێناوه) به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له ئیشباع، ڕه‌حه‌تبوونه که له‌ئه‌نجامی ئاوهاتنه‌وه دروست په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وه حوکمه‌که‌ی به(إستمناء) داده‌نرێت واته ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ستی خۆ، ئه‌مه‌ش حه‌رامه و درێژه‌ی ئه‌و باسه له‌م وه‌ڵامانه ڕوونمان کردۆته‌وه http://www.dangiislam.org/faq/52/catid/18/ و http://www.dangiislam.org/faq/833/catid/16/ . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان ته‌نها یاری پێکردنه و ئاره‌زوو جوڵاندنه، ئه‌وا حوکمه‌که‌ی به‌م جۆره‌یه: ئاره‌زوو جوڵاندن به‌دڵنیاییه‌وه پاڵنه‌ری هه‌یه و بێگومان به‌رئه‌نجامیشی ده‌بێت، پاڵنه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر ته‌ماشاکردنی دیمه‌نی سێکسییه یاخوود خه‌یاڵکردنه‌وه‌یه به ئافره‌تێک یان ئاره‌زوو تێرکردنه، ئه‌وانه له‌ڕاستیدا کارێکی ناپه‌سه‌ندن و به‌ڵکوو سه‌ره‌تای ڕۆچوونه نێو تاوانه‌وه‌یه(زینا و نه‌زه‌ری حه‌رام). پاشان به‌رئه‌نجامکه‌یشی ئه‌وه‌یه که تووشی زینا و ئیستیمنات ده‌کا و هه‌روه‌ها ئه‌سیری شه‌هوه‌ت. که‌واته ئاره‌زوویه‌ک هاوکات بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گوناهانه به‌دڵنیاییه‌وه جائیز نییه. ئه‌گه‌ریش ته‌نها بریتی بێت له ئاره‌زوو و روژاندنێک، ره‌نگه له‌سه‌ره‌تادا سه‌لامه‌تی ئیمانه‌که‌ت بپارێزی و گوناهت نه‌گات، به‌ڵام به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێشه‌کییه‌ک له پێشه‌کییه‌کانی گوناه، ئه‌و خۆزگه و خه‌یاڵه‌ت بۆ ده‌کاته کرده‌وه و عه‌زم و بڕیاڕدان.. شه‌هوه‌تێکیش که نه‌توانرێت تێر بکرێت به حه‌ڵاڵی بۆچی بوروژێنرێت!؟ به‌ڵكوو له‌باتی ئه‌وه بیروهۆشت به یادی خوا و قورئانخوێندن و کاری خوازیاره‌وه خه‌ریک بکه و مه‌یه‌ڵه تووشی به‌تاڵی بیت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هوه‌تت ڕێت پێ نه‌گرێت. به‌زوویی کار بۆ خێزان دروست کردن بکه و هاوسه‌رێ بخوازه، ئه‌گه‌ر بۆشت ناکرێت ئه‌وا به‌ڕۆژوو به و به‌ئارام به هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خوای گه‌وره کارتان ئاسان ده‌کات. له‌ئارامگرتن پاداشت و ڕازیبوونی خوا هه‌یه و پاشان دواڕۆژی پڕخێر له‌هه‌ردوو دونیادا، له به‌ده‌مه‌وه هاتنی دخوازی ئاره‌زووشت(به‌حه‌رامی) په‌شیمانی و بێ وره‌یی و به‌زاندنی سنووری خوا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.