خووی نهێنی بۆ ئافره‌تیش حه‌رامه .؟ به‌ڕێز ئه‌گه‌ر کچ خۆی ڕه‌حه‌ت بکات، گوناهه یان نا؟ سوپاستان ده‌که‌م. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خۆڕه‌حه‌تکردن(خوونی نهێنی) چ پیاوان ئه‌نجامی بدات یاخود ئافره‌تان حه‌رامه و گوناهه‌یه، چونکه خوای گه‌وره جگه له ئاره‌زووبازی نێوانی ژن و مێرد، هه‌موو هه‌وه‌سبازی و کارێکی ئاره‌زووبازی تری حه‌رام کردووه، ده‌فه‌رموێتوَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ * إِلَّا عَلَىٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ *﴾ فَمَنِ ابْتَغَىٰ وَرَاءَ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْعَادُونَ[المؤمنون: ٥ -٧] واته: ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن... * جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات). * جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن(ته‌فسیری ئاسان). ئه‌وه‌ش بزانه ئاره‌زوو هه‌تاوه‌کو زیاتر لێوه‌ی نزیک بیته‌وه ژیانت و ئیمانت، دونیا و قیامه‌تت زیاتر تووشی خه‌ساره‌ت و زیان ده‌کات(ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ر نین و هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی خێزانین)! هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی له سنوورێک ناوه‌ستێ و زیاتر و زیاتر داوا ده‌کات، هه‌زگیز گوێش نادات به حه‌ڵاڵه و حه‌رام، مرۆڤی سروشت پاک و به‌نده‌ی خواش کاری ناڕه‌وا و ناسروشت ده‌روونیان ئازاریان ئه‌دات و تووشی دڵه‌ڕاوکێ و ناڕه‌حه‌تی ده‌بن.. ئه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات له به‌رامبه‌ری ئاره‌زووه‌کانی که‌سایه‌تییه‌کی له‌رزۆکی ده‌بێت و ناتوانێت وه‌کو خاوه‌ن وره‌به‌رزه‌کان بگاته پله‌به‌رزه‌کانی دونیا و قیامه‌ت چونکه گیرۆده‌ی شه‌هوه‌تی بووه ڕێگری سه‌رکه‌وتنی ده‌کات!! جگه له‌وه‌ش گیرۆده‌بوون به ئاره‌زووه‌کان کاتێکی زۆر له ژیانت ده‌بات، زیاتره له ده‌یان و سه‌دان وهه‌زاران کاتژمێر و ڕه‌نگه ڕۆژ له ته‌مه‌نی به‌نرخت! له کاتێکدا خوای گه‌وره هه‌ناسه و ژیانی پێداویت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا ببیته به‌ڕێوه‌به‌ر و چاکسازی ڕاپه‌ڕێنیت، دادپه‌روه‌ری و بانگه‌وازی خوایی بگه‌یه‌نیته هه‌موو جێیه‌کی ئه‌م زه‌وییه.. ده‌ی که‌سێک ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشان و ڕۆڵی بێت له ژیاندا چۆن بۆی شیاوه خۆی به له‌زه‌تێکی کاتییه‌وه خه‌ریک بکات له کاتێکدا بشزانێت ڕاسپێدراوه و لێپرسینه‌وه‌شی لێده‌کرێت!!؟ ئه‌ی پله‌وپایه‌کانی به‌هشت! چه‌ندێک پێت گرانه(ژیان کێبڕکێیه و هه‌موو که‌س پێی خۆشه خۆی له پێشه‌وه بێت!) هاوڕێ و خزمه‌کانی خۆت پێشت که‌ون له به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌کانی ژیان له بڕوانامه و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دامه‌زراندن و ..هتد له‌وه‌ش زیاتر غه‌مبار ده‌بیت کاتێک ده‌زانیت له به‌هه‌شتدا پله‌وپایه‌ت له خواره‌وه‌یه و خه‌ڵکانێکی ناسیاوت له پله به‌رزه‌کانی به‌هه‌شتدا له پێشته‌وه‌ن. ئه‌گه‌ر بیریشی لێ بکه‌یته‌وه هێنده‌ی تر ناڕه‌حه‌ت ده‌بیت له‌وه‌ی هۆکاری دواکه‌وتنی تۆ و پێشکه‌وتنی ئه‌وان ته‌نها دونیا بووه! ئه‌وان به خۆشییه‌کانی دونیا فریویان نه‌خوارد و هێنده‌یان(ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه) سوود لێ وه‌رگرت که بتوانن به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وام بن بۆ گه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه، به‌ڵام یه‌کێکی تر زۆرتر ڕاوه‌سته‌ی کرد بۆ دونیا و خۆی دواخست له به‌رده‌وامی و کارکردن، له‌به‌رئه‌وه دوا که‌وت و پله‌ی که‌میشی به‌ده‌ست هێنا!! ئه‌ی باشه دونیا به هه‌رچی تێیدایه شایسته‌یه له به‌هه‌شتمان دوابخات یاخود له پێشبڕکێی قیامه‌ت و به‌هه‌شت خه‌ساره‌تمان تووش بکات!!؟ هه‌رگیز نه‌خێر.. تکایه ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه ١٥٠٣ هه‌روه‌ها ٣١٥٧ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.