خووی نهێنی لەباتی زینا بێگومان چاترە .؟ ئاية دروستة بڵێی بؤ ئةوةى توشى زينا نةبم إستمناء دةكةم؟ به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: زینا لە تاوانە گەورەکانە و مایەی تووڕەیی خوایە، شوومی و بەدبەختی دونیا و قیامەتی پێوەیە، لە هەر کۆمەڵگایەک زۆر و بەربڵاو بوو، شەڕ و نەهامەت ڕووی تێدەکات. خووی نهێنی(ئیستیمناء)یش لە تاوانە بچووکەکانە، شەڕەکەی کەمترە، بەردەوامی لەسەری لە بچووکی دەری دەکات و گەورەی دەکات، چونکە تاوان بچووک نامێنێت ئەگەر بەردەوام بیت لەسەری، بەڵام ئەگەر لەباتی تووشبوون بەزینا بوو هەروەها تۆبەی ئیستیغفاری لەگەڵ بوو، هەر بچووکە و مایەی لێخۆشبوونی خوای گەورەی زیاتر هەیە، بەڵام ئەگەر بوویە هەوەس و خۆشی و موتعە و خووی ڕۆژانە، ئەوەیان لەباتی خۆپاراستن نییە لە زینا! لە حاڵەتی ئەوەش کەسێک چەندبارەی دەکاتەوە بەڵام لە دوای تۆبەکانی، چونکە لاوازە و خۆی پێ ناگیرێ لەبەرامبەری گڕی شەهوەتی، گوناهی کەمترە لەو کەسەی دڵی نابزوێ و گوێی پێ نادات کاتێک ئەنجامی دەدات! کەواتە چەندێک لە زۆرانبازی شەهوەتت کەوتی و دۆڕاندت، بێهیوا مەبە یان بێخەم، بەڵکو دیسان تۆبەی نوێ بکەرەوە و خۆت بە خەتابار و کەمتەرخەم بزانە لە شکاندنی پەردەی شەرم لە خوا و بەزاندنی سنوورەکەی. بشگەڕێ بۆ هۆکارەکانی ئەو دۆڕاندن و تۆبەشکاندنە، لەوانەیە ڕۆژێک بێت بەم حەسرەت و نەسرەوتنەی هەتە بگەیتە تۆبەی ڕاستەقینە و بەتەواوی ڕزگارت بێت. بەڵام ئەوەی بێخەم و دڵنیا بوو لە گوناهەکانی، ئەوەیە خۆی تووشی سزای خوایی دەکات. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.