كوفریش ئه‌گه‌ر له پێش مردن و قیامه‌ت بێت، تۆبه‌ی قه‌بووڵه.؟ کفرکردن ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بێ يان بچووک، کۆن بێ يان نوێ کرابێ به‌لام تازه ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر بکرێ مرۆڤ به‌و ته‌وبه‌يه که‌تازه له‌سه‌ری ئه‌کات پاک ئه‌بێته‌وه؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر جار له‌سه‌ر ڕق مرۆڤی نوێژکه‌ریش تووشی له‌وجۆره گوناهانه ده‌بێ. خوای گه‌وره له‌گوناهی هه‌موو لايه‌کمان خۆش بێ. سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێزيش. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كارێكی ناشیاوی كربێت جا گه‌وره بێت یان بچووك و هه‌ركات به‌رله‌وه‌ی كه ده‌رگای ته‌وبه‌ی به‌ڕوودا دابخرێت به‌وه‌ی مردن رِێگه‌ی پێبگرێت یان قیامه‌ت بێت ته‌وبه بكات، ئه‌وه إن شا‌ء الله خوا ته‌وبه‌كه‌ی لێ قبوڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر كوفریشی كردبێت، جا كوفره‌كه‌ی كۆن بێت یان تازه كێشه‌ی نییه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به به‌ینی خۆی و خوا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كوفره‌كه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر خێزانی هه‌بوو، ئه‌وا به‌ڵێ كاریگه‌ری ده‌بێت، و بۆ رِوون كردنه‌وه‌ی ئه‌و کاریگه‌رییه سه‌یری وه‌ڵامی پرسیاری ژماره ١٨٠٣ بكه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.