دڵه‌خورپه‌مه له‌تاوی تاوانه‌کانم، چۆن دڵم خۆش بێت .؟ سلام عليكم.. من تازة تۆبه‌م كردووه گه‌راومه‌وه گوناهم كردووه دلم زۆر توندة به‌رده‌وام گوناهه‌كان دێته‌وه بيرم، دڵه خورپه‌مه دڵم ته‌نگه چى بكه‌م دڵم خۆش بێت؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حاڵی ئێمه وه‌کو منداڵێک وایه له ترسی ئه‌وه‌ی کارێکی هه‌ڵه‌ی کردووه و هه‌تا دایکی سزایه‌کی توندی نه‌دا، ده‌رئه‌چێته ده‌رێ و له دایکی ڕاده‌کات.. به‌ڵام هه‌تا ماوه‌یه‌ک هیوای به ده‌ره‌وه ده‌مێنێ، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی برسی ده‌بێ، ئێواره‌ش تاریکی ده‌هێنێ، هه‌ست به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌رچی سزایه‌کیش هه‌بێ به‌ڵام مۆڵگا و په‌نا هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو ئامێزی پڕ ڕه‌حمه‌تی دایکی، ئه‌و بڕوای وایه چونکه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه گۆش بووه که دایکی ڕه‌حمه‌ته و باشترین په‌نایه بۆیه ئه‌گه‌ر لێشی بترسێ به‌ڵام هه‌ر به‌ره‌و ڕووی ئه‌و دێته‌وه.. دایکه‌ش ئه‌گه‌رچی تووڕه‌یه له کاره بزێوه‌که‌ی منداڵی به‌ڵام هه‌تا ماوه‌یه‌ک تووڕه ده‌بێ، ئیتر دوای ئه‌وه سۆز و میهره‌بانی زۆری سه‌بری ده‌پچڕێ و به په‌له به‌ره‌و لای ده‌رگای پاڵده‌نێ هه‌تا بزانێ منداڵه‌که‌ی چی به‌سه‌ر هاتووه و ئێستا له کوێیه، کاتێک ده‌رگا ده‌کاته‌وه، ده‌بینێ وا له پێشی ده‌رگاکه ڕوومه‌تی له خۆڵ که‌وتووه و له‌به‌ر هه‌وای ده‌ره‌وه خه‌وی لێ که‌وتووه!! ده‌بێ هه‌ست و هه‌وڵوێستی ئه‌و دایکه چی بێ کاتێک ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێ!؟ بێگومان دڵی ڕاده‌چڵه‌کێ و هه‌ر خێرا منداڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و نوقوومی باوه‌شی پڕ به‌زه‌یی و لووتفی ده‌کات و ده‌یباته ژووره‌وه و هیچیش له گیانی تۆڵه‌ی له ناخدا نه‌ماوه!! به‌بێ لێکچوون نموونه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا له‌وه زۆر زیاتر و بێوێنه‌تره! پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه نموونه‌یه‌کی زۆر سه‌رجڕاکێشمان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وه‌بوو جارێکیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌کانی خۆی بوو، بینیان وا دایکێک له‌ناو پۆلێک منداڵدا وێڵی منداڵه‌که‌ی خۆیه‌تی، دانه‌دانه داینگرێ و ته‌ماشایان ده‌کات، هه‌تا له‌نێوی هه‌موویان ده‌یبینێته‌وه، ئیتر به کوڵه‌وه باوه‌شی پیا ده‌کا و به‌خۆیه‌وه ده‌یگوشێ، ئه‌م دیمه‌نه زۆر سه‌رجی پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) ڕاکێشا، بۆیه ویستی وانه‌یه‌کی به‌سوود بداته هاوه‌ڵه‌کانی، فه‌رمووی ئایا ئێوه بڕوا ده‌که‌ن ئه‌م ژنه بتوانێ ئه‌و منداڵه‌ی خۆی بخاته ئاگرێکه‌وه؟ ئه‌وانیش وتیان: کارێکی وا ناکات ئه‌گه‌ر بشتوانێ!! پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: که‌واته بزانن خوای گه‌وره زۆر به‌زه‌ییتره بۆ به‌نده‌کانی وه‌ک له‌و ژنه بۆ منداڵه‌که‌ی!! ئه‌ی برای تۆبه‌کار؛ ئێمه‌ش به تۆیش و هه‌موولایه‌ک ده‌ڵێین؛ ئایا خوایه‌کی هێنده به‌زه‌یی که له خۆمان و دایکمان به ڕه‌حمتر و به‌زه‌ییتره، ده‌گونجێ پێی خۆش بێت سزامان بدات و بمانخاته ئاگره‌وه؟!! بێگومان نه‌خێر. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که خوای گه‌وره چه‌نده به ڕه‌حمیش بێت تۆڵه‌سێن و سزاده‌ره، ڕه‌حمی بۆ ئیمانداران و تۆبه‌کارانه، سزاشی بۆ بێباوه‌ڕان و ئه‌و گوناهبارانه‌ی ناگه‌ڕێنه‌وه.. هه‌ر له ڕه‌حمی خوایه هه‌زاران پێغه‌مبه‌ری ناردووه(سه‌لامی خوا له هه‌موویان)، له ڕه‌حمی خوایه چه‌ندین کتێبی ناردووه، له ناخی خۆشـمان نه‌فسێکی لۆمه‌کاری خولقاندووه، که هه‌میشه لۆمه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر گوناهه و ده‌ستدرێژی له سنووری خوا و زوڵم و سته‌م.. له ڕه‌حمی خوا بوو موسای نارد بۆ لای فیرعه‌ون که به‌ڵکوو ئیمان بهێنی وتۆبه بکات، ده‌شیزانی ئه‌و خۆی به خوا ده‌زانی و ئینکاری خوای ڕاسته‌قینه‌ی ده‌کرد، ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو زوڵم و فه‌ساده‌ش که پیاده‌ی ده‌کرد.. وه له ڕه‌حمی خوایه ژیانی به‌رده‌وام کردووه و به‌جارێ غه‌زه‌بی خۆیمان به‌سه‌ردا نابارێنی، له کاتێک ده‌بینێ و ده‌بیستێ له هه‌موو جێیه‌ک گوهان و تاوانێکی وه‌ها که هه‌موو دڵێکی زیندوو ڕاده‌چڵه‌کێنێ!! له باتی غه‌زه‌ب و سزاش به‌ڵکو باران و ڕه‌حمه‌تی خۆی هه‌ر به‌رده‌وامه بۆ به‌نده‌کانی که زۆربه‌یان کافر و فاسید و سنووربه‌زێنن! دڵیش ته‌نها به ئاشبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خوا ئارام ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ی ئیتر له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام یادی خوا بکه‌ی و ته‌نها ئه‌وت له دڵدا بهێڵیته‌وه، به‌وه ده‌بێ ئیتر ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماوه له ڕه‌زامه‌ندی خودا ته‌واوی بکه‌ی، له دوای تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه و ئیستیغفاری ڕۆژانه، هه‌وڵ بده‌ی لاپه‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌یته‌وه و گوناهیان تێدا تۆمار نه‌که‌ی، به‌ڵکو له‌مه‌ودات باشتر بێ له جاران و به کرده‌وه بیسه‌لمێنێ که تۆ ئاماده‌ی ئه‌و ڕازی بکه‌ی.. بۆئه‌وه‌ش دینت له‌سه‌ر گران نه‌بێ و به‌رچاوت ڕوون و ڕێگات ڕۆشن بێت، پێویستت به فێربوون و وه‌رگرتنی عیلمی شه‌رعییه، به علیم و شاره‌زایبوون خوا باشتر ده‌ناسی و ده‌شزانی ئه‌رک و مافت چییه له‌م دونیایه، تووشی تووندی و په‌له‌کردن و هه‌ڵه‌شییش نابیت، چونکه په‌له‌یی و هه‌ڵه‌شه‌یی و زۆرکردن له‌خۆ به‌بێ به‌رزبوونه‌ی ئاستی زانیاری و ئیمانت هیلاکبوون و ڕه‌نگه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره له پشته‌وه بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ به هه‌ڵه تێبگه‌ین که بۆئه‌وه‌ی تووشی قورسی نه‌بین با هه‌ندێ له به‌ناو خۆشییه‌کانی دونیا واز لێنه‌هێنین!! بۆ نمونه که‌سێک دێ و ده‌ڵێ: دین قورس مه‌که‌ن، من گوێ له گۆرانی و مۆسیقاش ده‌گرم، و ده‌جمه شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و نوێژی خۆشم ده‌که‌م.. یانی به تێگه‌یشتنی ئه‌و وا ئه‌زانێ ئه‌وانه حه‌ڵاڵه و ئه‌گه‌ریش نه‌یانکات ئه‌وا تووشی توندوتیژی له دین ده‌بێ و ئه‌وه‌ش باش نییه!! ئه‌ی برای تۆبه‌کار؛ مامناوه‌ندی له دین ئه‌وه‌یه تۆ گوناهه نه‌که‌ی، هه‌رچی حه‌رامه خۆتی لێ دوور بخه‌ی، گرانی له دین ئه‌وه‌یه کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ی که هێشتا له توانای ڕاده‌ی ئیمانت نییه، یاخود زیاده‌ڕه‌وی تێدا بکه‌ی، بۆ نمونه ماوه‌یه‌ک هه‌موو شه‌وان شه‌ونوێژی بکه‌ی، هه‌ستیش ده‌که‌ی زه‌حمه‌ته له‌سه‌رت به‌ڵام به‌رده‌وامیت، دواتر ده‌بینی لێی سارد ده‌بیته‌وه و ڕه‌نگه هه‌ر وازی لێ بهێنی! یاخود زۆرکردن له منداڵێکت به‌وه‌ی به‌زوویی بگاته ئاستێکی به‌رز و ئه‌ویش گرانه له‌سه‌ری، بۆیه کاتێک ئه‌و زۆرییه‌ی له‌سه‌ر نامێنێ(یان لێی ڕا ده‌کات) ئیتر کاردانه‌وه‌ی توندی بۆ دروسست ده‌بێ.. دوعاش زۆر بکه له‌وه‌ی خوا مۆفه‌قت بکات له تۆبه‌که‌ت و لێتی قه‌بووڵ کردبێ و پاشان داوای هیدایه‌تی لێ بکه هه‌تا ڕێنموویت بکات بۆ باشترین و نزیکترین ڕێگا.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.