خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ لێمان خۆش بێت.. هه‌تاکه‌ی دووری .؟ سڵاوی خواتان لێ بێت تکایه ڕزگارم که‌ن له‌و ترسه‌ی له دڵمایه به‌ڕێزان من ته‌مه‌نم 60 ساڵه خێزاندارم جگه له پیاو کوشتن هه‌مووشتێکم کردووه هه‌موو تاوانێکم ئه‌نجام داوه زۆر په‌شیمانم بێزم له خۆم ئه‌بێته‌وه زۆر ڕقم له خۆمه تکایه چی بکه‌م ئه‌گه‌ر تۆبه بکه‌م خوای گه‌وره لێم خۆش ئه‌بێ؟؟ من گومانم نیه له به ڕه‌حمی خوا به‌ڵام تکا ئه‌که‌م یارمه‌تیم بده‌ن تکایه تکایه........ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهێک خۆش ده‌بێ ئه‌گه‌ر گوناهه‌که کوفر و شیرکیش بێت، به‌لای خواوه گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌وه‌یه کوفری پێ بکه‌ی، باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ی، یان له‌گه‌ڵی هاوه‌ڵ بڕیار بده‌ی، له‌سه‌ر ئه‌م گوناهانه‌یه ئاسمانه‌کان خه‌ریکه ده‌شه‌قێن و ده‌ترازێن له ترسی تووڕه‌یی و غه‌زه‌بی خوا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌که‌ی پێشی تووڕه‌یی و توندییه‌که‌ی که‌تووه، ئه‌وه‌ی له‌لای خۆی له‌سه‌ر عه‌رش به نووسراوی هه‌یه، که‌واته ئه‌وه بڕیاره و داوێتی که هه‌رگیز پێشی ڕه‌حمه‌تی تووڕه‌یی نانوێنی و غه‌زه‌ب نانێرێ.. ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه(پاکی بۆی) چۆن چه‌ندین ساڵه خۆی گرتووه(الصبور) له به‌رامبه‌ری ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه له هه‌موو سووچ و به‌رێکیدا ئه‌نجام ده‌درێ!!؟ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پێغه‌مبه‌رانی ناردووه، ژماره‌یان(124000) بووه، چه‌ندین کتێب و په‌ڕاو، فه‌رمانیشی به شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌کانی(سه‌لامی خوایان لێ بێت) کردووه دیسان وه‌کو ئه‌وان هه‌ڵبستن به ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ڵكو ئیمان بێنن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له دونیا و قیامه‌ت تۆڵيیان لێ بکرێته‌وه.. مه‌گه‌ر مو‌سا(سه‌لامی خوای لێ بێت)ی نه‌نارد بۆ لای فیرعه‌ونی که‌لله‌ڕه‌ق و فاسید و سته‌مکار هه‌تا هیدایه‌ت وه‌ربگرێ و بێته‌وه سه‌ر خۆی!؟ ئه‌و ده‌یووت من خوام و له‌ژێری ئه‌م ئاسمانه‌دا هیچ خوایه‌کی تر نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره به موسای فه‌رموو له‌گه‌ڵ هاروون: زۆر به نه‌رمی و ڕێزه‌وه بانگی بکه‌ن و له‌گه‌ڵی بده‌وێن به‌ڵکو بیر بکاته‌وه و بترسێ بیگرێ.. ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا مانای ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بینرێ ئه‌ی له‌چیدا ده‌بینرێ؟ ئاوه‌ها به‌زه‌یی به دوژمنه‌کانی دێته‌وه و له کاتێکدا داوای خوایه‌تیشیان کردووه!!! هه‌ر له ڕه‌حمی خوایه له گوناهی ئه‌و که‌سانه خۆش ده‌بێت که تاوانه‌کانیان به نهێنی ده‌که‌ن و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ئه‌نجامی ناده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له ته‌نیاییدا شه‌رم بیانگرێ و بۆ خه‌ڵکییش نه‌بنه مایه‌ی فیتنه و پاڵنه‌ر، هه‌تاوه‌کو فه‌سادی بڵاونه‌بێته‌وه و تووشی مه‌ینه‌تی دونیا و قیامه‌ت نه‌بن.. له ڕه‌حمی خوایه پاداشتی چاکه‌یه‌ک به ده هێنده و زیاتر هه‌تاوه‌کو حه‌وتسه‌د و بێ ئه‌ندازه و خراپه‌یه‌کیش ته‌نها به یه‌ک ده‌داته‌وه. ئیتر وه‌یل بۆ که‌سێک خراپه‌کانی زۆترن له چاکه‌کانی.. که‌سێک ئه‌گه‌ر ئیمانی هه‌بوو هه‌موو ڕۆژێک یه‌ک چاکه و یه‌ک خراپه‌ش بکات، وه‌کو ئه‌وه‌یه ده چاکه و یه‌ک خراپه‌ی کردبێ!! له ڕه‌حمی خوا نییه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له کوفر و بێباوه‌ڕییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن، له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت قه‌بووڵ بکه‌ن و ببنه موسوڵمان هه‌موو ئه‌وه‌ی له ڕابردوو کردوویانه ده‌یسڕێته‌وه بگره له‌وه‌ش زیاتر بۆیان ده‌گۆڕێ به چاکه و پاداشتیان له‌سه‌ر ده‌داته‌وه.. ئه‌مه له‌لای کام پاشا و ده‌سته‌ڵات هه‌یه مه‌گه‌ر ته‌نها له‌لای خوای ڕاسته‌قینه و تاک و ته‌نها نه‌بێ!!؟ مه‌گه‌ر له ڕه‌حمی خوا نییه به شه‌وان ده‌رگای تۆبه‌ی کردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له گوناهبارانی ڕۆژ خۆش بێت، به ڕۆژانیش هه‌ر کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له گوناهبارانی شه‌و خۆش بێت، ده‌رگای تۆبه به‌رده‌وام کراوه‌یه هه‌تاوه‌کو غه‌رغه‌ره‌ی مردن دێت یان ڕۆژ له ڕۆژئاواوه هه‌ڵبێت!! خوای گه‌وره خۆشحاڵتره به تۆبه‌ی به‌نده‌کانی له که‌سێک له بیابانێکدا وشتره‌که‌ی لێ ون ده‌بێ که هه‌رچی خۆراک و ئاو و که‌لوپه‌لی هه‌ڵگرتووه، له بێهیوایی و چاوه‌ڕیی مردن‌دا ڕاده‌کشێ، به‌ڵام کاتێک هۆشی دێته‌وه ده‌بینێ وشتره‌که‌ی به‌سه‌ر سه‌رییه‌وه ڕاوه‌ستاوه، ده‌بێ چه‌نده حاڵی خۆش بێت، به‌ڵام خوای گه‌وره زیاتر له ئه‌و به تۆبه‌ی به‌نده‌کانی خۆشحاڵتره!! به‌ڵکو فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر بستێ لێم نزیک بیته‌وه من باڵێک نزیک ده‌بمه‌وه، وه ئه‌گه‌ر به ڕۆیشتن بێی بۆلام، من به ڕاکردن(هرولة) بۆلات دێم.. به‌ڕاستی ئاده‌میزاد شه‌رمه‌زار ده‌بێ ئه‌گه‌رچی هیوای زۆری بۆ په‌یدا ده‌بێت به‌م باسانه به‌ڵام شه‌رمه‌زار ده‌بین له هێنده به‌زه‌ییی ئه‌و خوایه‌دا که به‌رامبه‌ری به‌نده‌کانی هه‌یه‌تی و چه‌نده به‌خشنده و میهره‌بانه!! له‌مه‌وه؛ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی چه‌ندین ساڵه له خوا دووری و شه‌یتانت کردۆته سه‌روه‌ر و پێشه‌وات، هه‌ر له دوای ئه‌م وه‌ڵامه په‌یمانی پاکی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واو بڕیار بده، بگه‌ڕێوه ژێر به‌ندایه‌تی بۆ خوا و چی تر به گوێی دوژمنت مه‌که، ئه‌وه شه‌یتانه بێئومێدتت ده‌کات له به‌زه‌یی(أرحم الراحمين)، شه‌یتانه چه‌ندین ساڵه قورسی کردووی به دووری له خوا و گوناهه‌کانت، ئاماده‌ی کردووی بۆ دۆزه‌خ، بێگومان نایه‌وێ له‌م دواڕۆژانه‌دا ڕزگارت بێت، هه‌ر بۆیه گومانی بێهیوایی و گومانی خراپت له به‌رامبه‌ری خوای به‌خشنده‌دا بۆ دروست کردووی، هه‌تاوه‌کو نه‌ته‌وێ له ده‌رگای کراوه‌ی خوای گه‌وره بده‌یو بگه‌ڕێیته‌وه. ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه فه‌رمووت لێ ده‌که‌ین و موژده‌ت ئه‌ده‌ینێ له‌وه‌ی ئه‌و خوایه‌ی ده‌ته‌وێ بۆلای برۆی زۆر له‌وه زیاتره بۆمان باس کردی، هیوادارین له پاکی تۆبه‌که‌تدا ئێمه‌ش له دوعای خێر بێبه‌ش نه‌که‌ی. ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه 2838 . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.