سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گوناهە زۆر دەکەم، ڕێگاچارەیەک .؟
السلام عليكم . من زۆر گوناحبارم نازانم چى بكەم ؟ تكايە رێگاچارەيەكم پێنيشاندەن توخوا لەبەر الله. بەڵام گوناحى شيرك و زينا و ئەوانە نيیە تەنها نەزەر و دەسپەڕ و تەماشاى شتى خراپ. تكايە ڕێگاچارەيەك..
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 518

گوناهە زۆر دەکەم، ڕێگاچارەیەک .؟
السلام عليكم . من زۆر گوناحبارم نازانم چى بكەم ؟ تكايە رێگاچارەيەكم پێنيشاندەن توخوا لەبەر الله. بەڵام گوناحى شيرك و زينا و ئەوانە نيیە تەنها نەزەر و دەسپەڕ و تەماشاى شتى خراپ. تكايە ڕێگاچارەيەك..

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
بزانە برام هەرجی شەڕ و بەڵا و ناڕەحەتیە لە ڕێگەی دینداری و خواپەرستیدا لە دوو سەرچاوەوە سەر دەکێشن، یەکەمیان گومانەکانە(الشبهات) و دووەمیشیان ئارەزووەکان(الشهوات)ە. بۆ ڕزگاربوون لە گومان و دوودڵی لە خوا و ئیسلام و پێغەمبەر و قورئان، وەرگرتن و خوێندنی زانستە، بە زانست و بیرکردنەوە و ژیریی بەکارهێنان دەگەینە ڕاستییەکان و ڕەوینەوەی گومانەکان. هەرچی ئارەزووشە بە بەهێزکردنی پەیوەندیی و لایەنی پەرستنە بۆ خوای پەروەردگار، بێگومانیش پتەوبوونی پەیوەندی لەگەڵ خوا و زیادکردنی پەرستنیش بەبێ ناسین و یادکردن و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە پلەی خۆشەویستی لەگەڵ خوا و شەرم و ترس لێی ناکرێت و ئەستەمە.. 

ئێمە تەنها دەمانەوێت لەخوا بترسین! بەڵام بەبێ ئەوەی خۆشمان بوێت یان شەرمی لێ بکەین! ئەم سیفەتانە دژی یەک و دژواری یەکتر نین! واتە دەکرێت ئێمە لەو حاڵەتەی لە خوا دەترسین، خۆشیشمان بوێت و شەرمیشی لێ بکەین! ئێمەی بەندەی خوا کاتێک لە خوا دەترسین بۆ ئەوەیە سنوورەکانی نەبەزێنین و بەرەو لای ئەو بگەڕێینەوە! ئێمە لە خوا ڕاناکەین چونکە ناتوانین و ترساندنیش لەخوا ڕاکردن نییە گەڕانەوەیە! 

خاڵێک هاوبەش بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو سێ سیفەتە بەرامبەری خوا تەنها ناسینیتی وەکو خۆی، پاشان یادکردن و نزیکبوونەوە لێی، ئەویش بە سەبر و بەردەوامی و تکا و ئومێدەوە، بە پاڕانەوە و ویستەوە، هەتا ئەو ڕادەیەی دەبیتە وەلی خوا! ئیتر دەست و پێ و چاو و گوێ و هەموو ئەندامەکانت بەو جۆرە دەبن کە خوای گەورە پێی خۆشە و پێێ ڕازییە. ئێستا ئارەزووکانت پاڵنەرە و دەوجوڵێنن، بەڵام دوای بوون بە وەلی، ڕەزامەندی خۆشەویستەکەت کە(الله)یە و خەمی تووڕەییکردنی و هیوای بەهەشتەکەی..! 
ئێستا نەفس ئاسا حەزت لە خەوی زۆر و ورگی تێر و ئارەزووبازییە، بەڵام کە بوویتە وەلی خوا و داخڵی بەندایەتی ڕاستەقینەی بوویت، بەپێچەوانەوە خۆشییەکانت لە ناخۆشییەکانی نەفست دەچێژیت، لە جێگای گەرم و نەرم دەبێزرێیت و لە قوڵایی شەودا کاتێک خەڵکی هەمووی خەوتوون، بەئاگا دێیت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویست و مەعبوودەکەت بدوێی و موناجات بکەیت! تێر نابیت لە ڕاوەستان لە پێناوی یان لە درێژی سوجدەکان و پاڕانەوەکان!! برسێتی و بەڕؤژووبوون ئاسوودەیی دەروون و جەستەت دەبن و نوێژ و یادی پەروەردگاریشت نووری چاوت و مانای ژیانت دەبن! 
ئەمەی باسی دەکەین بەهەشتی دونیایە کە ئەگەر پاشا و دەوڵەمەندە خوانەناسەکان بزانن پێمان، دێن سنگمان شەق دەکەن بۆ ئەوەی لێمان بستێنن! دڵنیابە ئەوەش بەهەشتی ئەم دونیا نەنۆشێت ئەستەمە بە ئاسانی بەهەشتی دوای مردن بەدەست بخات! 

ئەوەی ماوە بیڵێین؛ ئەو پلەپایەیە دەستکەوتنی ئاسان نییە، بەڵام گران و ئەستەمیش نییە، پێویستی بە ئیرادەی ڕاستەقینە و خۆیەکلابوونەوەیە هەیە، کۆت و بەندی دونیا و ئارەزووکانیشن نایەڵن ڕێبوارانی ڕێی خوا بە ئاسانی و ئاسوودەیی بەرەو لای خوای خۆیان بەڕێکەون.. هەتاوەکو خەمسارد و بێورەش بیت زیاتر دوا دەکەویت و زۆرتر زیانت بەردەکەوێت، چونکە ژیان و تەمەن هەلە و نەک تەنها ساڵ و مانگەکان بگرە ڕؤژ و کاتژمێر و چرکەکانیش نرخیان هەیە و لەسەرمان ئەژمارە و لە دەستدانیشیان مایەی پەشیمانی و خەمی هەرەگەورەیە لە دواڕۆژدا. 

کەواتە هەتا زووتر دەستپێبکەین دڕەنگە و پەلەکردنیش بۆلای خوا چاکە و مەنزیلەتە! باجارێکی تر لە خاڵی سەرەتاوە ڕێگا بگرینەوە، با خوای گەورە و پەروەردگارمان بناسینەوە، چونکە ئێمە بۆلای ئەو دەڕۆین و ڕێگا دەبڕین.. پێویستە بزانین بۆلای کێ سەفەر دەکەین..؟ 
ناسینی خوا زۆر ئاسانترە لە ناسینی خۆمان، خوای گەورە دەتوانین بناسین و هەستی پێ بکەین لە ڕێی ناوەکان و سیفەتەکانی، لە ڕێی بیرکردنەوە لە دروستکراوەکانی.. ئاسمان و زەوی و خاک و خۆڵ و شاخەکان و ئاو و دەریا و زەریاکان، ئەستێڕە و مانگ و خۆر و کۆمەڵەخۆرەکان و مەجەڕەکان و گەردوون.. لە وردبوونەوە لە گەڵای دارێک یان چاوێک یاخود خانەیەک، لە زۆری جۆری درەخت و ئاژەڵ و بوونەوەرەکان، لە سووڕانەوە و جووڵەی زەوی و هەموو ئەستێرەکان، لە کۆرپەی سکی دایکەکان و لە دوورییەکان و نێوانەکان لە بچووکترین پێکهاتە و گەورەترین، لە هەموو شتێک و بیرکردنەوەی کاتژمێرێکیش لە دەیان ساڵی عیبادەت باشترە. 
تکایە ئەم وەڵامەش بخوێنەوە ٢٦٦٢ هەروەها ٣٢٢٢ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 741

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram