سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەندجار تۆبەم کردووە بەڵام دەگەڕێمەوە سەر تاوان .؟
سةلام و عةليكم من جةندين جار تةوبةم كردوة باشان كةراومةتةوة سةر تاوان تةواو بيزار بوم نازانم جيبكةم ئةمة بيشةي جةندين سالمة رؤزيك نويز دةكةمو 4رؤز دةست دةدةمةوة تاوان كردن تاية ريكةجارةيةكى يةكجريم بي بلين ئةكةر مردنيش بيت رازيم بةس بابة رورةشى نةجمةوة بةردةم ديوانى خواى كةورة هةرجؤنيك بيت جارةم كةن بمگێرنةوة سةر ريكاى راست هةتا مردن دوعاى خيرتان بؤدةكةم.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 521

چەندجار تۆبەم کردووە بەڵام دەگەڕێمەوە سەر تاوان .؟

سةلام و عةليكم من جةندين جار تةوبةم كردوة باشان كةراومةتةوة سةر تاوان تةواو بيزار بوم نازانم جيبكةم ئةمة بيشةي جةندين سالمة رؤزيك نويز دةكةمو 4رؤز دةست دةدةمةوة تاوان كردن تاية ريكةجارةيةكى يةكجريم بي بلين ئةكةر مردنيش بيت رازيم بةس بابة رورةشى نةجمةوة بةردةم ديوانى خواى كةورة هةرجؤنيك بيت جارةم كةن بمگێرنةوة سةر ريكاى راست هةتا مردن دوعاى خيرتان بؤدةكةم.

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
برای بەڕێز؛ بزانە هەرچییەک بکەیت لە تاوان و سەرپێچی بایی ئەوە نییە نوێژەکانت وازلێبهێنیت و بگەڕێیتەوە سەر کوفر! تۆ ئەگەر خوا دەناسیت و باوەڕێکت پێ هەیە، هەرگیز واز لە نوێژەکانت مەهێنە چونکە نوێژنەکردن کوفرە و لە ئیسلامت دەباتە دەرەوە.. بەمەش پەیوەندی نێوانی تۆ و خوای گەورە نامێنێت ئیتر لەدوای ئەوە ژیان و بوون چ تامێکی دەمێنێت ئەگەر ئادەمیزاد لەگەڵ خوا و دروستکەر و ڕۆزیدەری خۆی پەیوەندی بپچڕێت!!؟ خوای گەورە نوور و ڕووناکی زەوی و ئاسمانەکانە، یادی ئەویش مایەی سەکینە و ئارامی دڵەکانە، ئەگەر کەسێک پەیوەندی لەگەڵ ئەودا بپسێت دەبێت چی خۆشی و ئاسودەییەک لە بەرچاو و ناخیدا تروسکاییشی بمێنێت؟! 

پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی" العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر" رواه أحمد والترمذي والنسائي وابن حبان والحاكم. واتە؛ شتێک لە نێوانی ئێمە و ئەوان(بێباوەڕان) هەبێت نوێژە، ئەوەی وازی لێبهێنا کوفری کردووە و بۆتە کافر. هەروەها فەرموویەتی " بين الرجل وبين الكفرو الشرك ترك الصلاة" رواە مسلم. هەمان واتای هەیە.. 

پاشان بزانە برای بەڕێزمان؛ ئەگەر کەسێک موسوڵمان بوو، بەڵام لە گوناهە گەورەکانی هەبێت، وەکو زینا و مەیخواردنەوە و دزی و ئازاردانی خەڵكی و چی و چی.. هتد بەڵام نوێژخوێن و باوەڕدار بوو، هێشتا هیوای باشترە لای خوای گەورە، چونکە لەلایەک باوەڕەکەی قەڵایەکە ئەگەر ئێستاش نەبێت ڕەنگە ڕۆژێکی تر بیگێڕێتەوە و لە هەموویان تۆبە بکات، خۆ ئەگەر بەو تاوانانەوەش مرد و ژیانی دونیای بەجێهێشت، ئەگەر لێخۆشبوونی خوای هەیە مادام کافر نییە، لەحاڵەتی ئەوەش خوای گەورە لێی خۆش نەبوو سزای دۆزەخ دەچێژێت و مافی خەڵکی لێ وەردەگیرێتەوە، بەڵام بۆ دواجار هەر دێتە دەرەوە و دوای ئەوەی پاک بوویەوە فەرمووی بەهەشتی لێ دەکرێت.. 
بەپێچەوانەی کەسێک لە خوا بێئومێد بووە و لەسەر کوفری خۆی بەردەوام بووە و بەو شێوەیە دەگاتەوە بەردەمی دادگای خوایی لە ڕؤژی قیامەتدا!! جێگەی ئەوانە پەنا دەگرین بەخوا بۆ هەتاهەتایی دۆزەخە و هەرگیز خوای گەورە بەزەیی پێیاندا نایەتەوە.. 

دەربارەی تۆبەی یەکجارەکی و بۆخواسوڵحاوییش؛ دەتگێڕینەوە بۆلای ئەم وەڵامانە ٦٩١ و ٢٨٣٨ و ٣٠٣٣ و ٣٠٧٨ و ٣٣٤٨ هەروەها ٣٧٦٩ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 659

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram