ته‌ماشاکردنی فلیمی ڕووت زیانی له‌سه‌ر باوه‌ڕ و ڕه‌وشت هه‌یه.؟ سڵاو، سه‌یرکردنی فیلمی ڕووت تا چه‌ند زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که نویژ ده‌کات.؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زۆر زیانی له زۆر ڕوِوه‌وه هه‌یه؛ له ڕِووی ته‌قوا و بۆ خواسوڵحانه‌وه، وات لێ ده‌كات كه هیچ تام و چێژێك له خواپه‌رستی و نوێژه‌كانت وه‌رنه‌گریت، هه‌روه‌ها زه‌ره‌ری تری هه‌یه له ڕِووی ره‌ِوشتبه‌رزی و ئاكاره جوانه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕِووی ده‌روونی و بیركردنه‌وه‌وه، و ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه‌ش ته‌نها به‌مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه‌ی خراپه دانراون و هیچی تر. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.