سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کارکردن له‌ جێیه‌ک گۆشتی به‌رازی تێدا بێت.؟
ئایا ئه‌گه‌ر له‌ مه‌تعه‌مێکدا کار بکه‌ی گۆشتی به‌رازی تێدا بێت، پاره‌که‌ی حه‌رامه‌؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 263

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌م پرسیاره‌ وه‌ڵامی درێژه‌ی ده‌وێ؛ سه‌ره‌تا ده‌ڵێین بۆ موسوڵمانێك پێویستی ژیانی نه‌بێت یان ئه‌گه‌ر بتوانێ له‌ ڕێگه‌ی تره‌وه‌ که‌ حه‌ڵاڵ بێت ژیانی مسۆگه‌ر بێت، با به‌هیچ جۆرێک خۆی نزیک نه‌کاته‌وه‌ له‌ کارێکی وه‌ها له‌به‌ر خاتری خوای په‌روه‌ردگار و دین و ئیمانی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی ژیانی پێی هه‌بێت به‌ جۆرێک ته‌نها ئه‌و کاره‌ شک به‌رێ و له‌ دوای هه‌وڵ کارێکی تری ده‌ستنه‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر نه‌شیکات تووشی ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگایه‌تی ببێت! له‌م حاڵه‌ته‌دا دروسته‌ ئه‌و کاره‌ بکات به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ کارێکی تر که‌ حه‌ڵاڵ و پاک بێت. 
شایه‌نی باسیشه‌ کارکردن له‌ جێگه‌یه‌ک گۆشتی به‌رازی تێدا به‌کاربێت، ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی بێت له‌ گۆشتی به‌رازه‌که‌، وه‌کو ئه‌وه‌ی قاپه‌کان ده‌شوات یاخود دوکانه‌که‌ دوای داخستنی پاک بکاته‌وه‌، له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌ ناکرێ بوترێ حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر تایبه‌ت نه‌بوو ته‌نها به‌ گۆشتی به‌راز، له‌م حاڵه‌تدا دروسته‌ کاری تێدا بکرێ به‌ڵام بێگومان بۆ سه‌لامه‌تی و دڵنیایی و ئارامی دڵ و خۆپارێزی خۆی دوور لێ ڕابگیرێ مه‌گه‌ر بۆ که‌سانێک پێویستییان هه‌یه‌ و به‌دیلیشان نه‌بێ.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 710

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram