سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خواردنی مه‌یخۆر حه‌رام نییه‌ ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی حه‌ڵاڵ بوو.؟
السلام علیکم من هاوڕێیکم لەگەڵە لەژوورەکەم هاوسەرەکەی ئارەق دەخوات ئەم ئافرەتە هەندێک جار خواردن دێنێت و بەیەکەوە دەیخۆین چونکە هاوسەرەکە بەخێوکەری ماڵە. پرسیارەکەم ئەوەیە. خواردنی ئەم خواردنانە حەرامە یان نا؟ وەلامم بدەنەوە چونکە زۆر قەلق بومە خوا جەزای خێرتان بداتەوە
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 264

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

به‌ ته‌نها مه‌یخواردنه‌وه‌ نابێته‌ ڕێگری له‌ حه‌رامبوونی خواردنی که‌سێک که‌ به‌ ماڵی ئه‌و کڕا بێت، خواردنی که‌سێک حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر بژێوی و سه‌رچاوه‌ی په‌یداکردنه‌که‌ی له‌ حه‌رام بوو، به‌ڵام که‌سێک کاری حه‌ڵاڵ و حه‌رامی هه‌بێت یاخود کاری حه‌ڵاڵه‌ به‌ڵام بۆ خۆی حه‌رام ده‌خوات، خواردنه‌که‌ی حه‌رام نابێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕووی وه‌رع و خۆدوورخستن له‌ خه‌ڵکانی دوور له‌ خوا و نه‌خواردنی خواردنه‌کانیان باشتره‌ و خوازیاتره‌. 
له‌مه‌وه‌ تۆیش بۆت دروسته‌ له‌و خواردنه‌ بخۆیت که‌ مێردی ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆتانی ده‌هێنێت، به‌ڵام پرسیاریش بکه‌ بزانه‌ سه‌رچاوه‌ی بژیوی و کارکردنی له‌ کوێوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زانیت هه‌مووی حه‌رامه‌ ئیتر خۆتی لێ دوور بگری و نه‌یخۆیت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 733

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram