سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  جه‌لاتین حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام؟
سڵاو مامۆستا ئایە ئەو خۆراکانەی کە جەلاتینیان gluten تیایە حه‌ڵاڵن یان نا ؟ خوا پاداشتان بداتەوە سوپاس.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 265

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

جه‌لاتین ئه‌گه‌ر ڕووه‌کی بوو هیچی تێدا نییه‌ و دروسته‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵیی بوو، پێویسته‌ به‌دواداچوون و پرسیاری له‌باره‌وه‌ بکرێت، ئه‌گه‌ر هی ئاژه‌ڵێک بوو وه‌کو هی مانگا، ئه‌وا سه‌یر ده‌کرێت ئه‌گه‌ر هاتوو مانگاکه‌ به‌ ده‌ستی موسوڵمان سه‌ربڕابوو یاخود ده‌ستی خاوه‌ن کتێبه‌کان، له‌م حاڵه‌ته‌دا دروسته‌ و حه‌ڵاڵه‌، سه‌ربڕینیش ئه‌وه‌یه‌ ده‌ماره‌کانی خوێنی ملی بقرتێنرێت له‌ پێشی ئه‌وه‌ی گیانی ده‌رچووبێت ئه‌گینا حوکمی مرداره‌وه‌بووی ده‌بێت با به‌ ده‌ستی موسوڵمانیش سه‌ربڕابێت! 

گومانی تێدا نییه‌ هه‌رچی جه‌لاتینی به‌رازیشه‌ وه‌کو خۆی حه‌رامه‌ و پێویسته‌ خۆمانی لێ دوور ڕابگرین.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 727

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram