سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خواردنێك تێکه‌ڵاو بووبێت له‌ داخلی، گوناهه‌ بخورێت؟
سه‌لام، ئێمه‌ له‌ داخلی بووین له‌ناو سه‌لاجه‌ شته‌کانمان تێکه‌ڵاو ئه‌بوو و ده‌مانخوارد، گوناهبارین ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ نابینینه‌وه‌ هه‌تا گه‌ردن ئازادیان لێ داوا بکه‌ین؟ چی بکه‌ین خوای گه‌وره‌ لێمان خۆش بێت؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 266

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ که‌ شته‌کانیان داناوه‌ پێکه‌وه‌ له‌و ساردییه‌دا و ڕازی بوون به‌وه‌ی خواردنه‌کانیان بخورێت له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه‌، ئه‌وه‌ پێویستی نییه‌ به‌ گه‌ردنئازایی و هیچ خه‌می ناوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌، نه‌ده‌بوو وا بکرێت، ئێستاش که‌ تێپه‌ڕیوه‌، ده‌توانن هه‌ندێک پاره‌ یان خواردن بکه‌ن به‌خێر بۆ هه‌ژاران به‌ نیه‌تی ئه‌وه‌ی بچێته‌ بری ئه‌و ناهه‌قیی و به‌ هه‌ڵه‌ خواردنه‌.، هه‌روه‌ها داوای لێخۆشبوون و تۆبه‌ بکه‌ن له‌ خوای په‌روه‌ردگار، له‌هه‌ر کاتێکیش ئه‌و که‌سانه‌ بینرانه‌وه‌ داوای گه‌ردنئازاییان لێ بکرێت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 843

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram