به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پرسیارکه‌ری به‌ڕێز وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان کۆمه‌ڵی زانایان ده‌بن به دوو به‌شه‌وه. کۆمه‌ڵێکیان هه‌ندێکیان ڕێگای پێ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن دروسته و هه‌ندێکیان به‌ربه‌ستی لێ ده‌که‌ن و حه‌رامی ده‌که‌ن، چونکه ده‌ڵێن ئه‌و ژمارانه بریتین له ده‌سته‌واژه بۆ چه‌ند مادده‌یه‌ك له خۆراکه‌که‌دا که چه‌وری گیانداری تێدایه و ئه‌وه‌ی که زۆرتر ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن «چه‌وری به‌رازه» له خۆراکه بهکاربهرهکهدا. هه‌ربۆیه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی ده‌ڵێن حه‌رامه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که سه‌رچاوه‌ی مادده‌که له حه‌رامه و ئه‌ویش "چه‌وری به‌راز"ه‌که‌یه و به‌م به‌ڵگه‌یه به‌ربه‌ستی لێ ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن دروسته و هیچ کێشه‌یه‌کی تێدا نییه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن که به‌ڵێ سه‌رچاوه‌که‌ی له حه‌رامه به‌ڵام مادده‌که له سه‌رچاوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی گۆڕاوه بۆ مادده‌یه‌کی تر که له سه‌رچاوه‌که‌ی ناچێت وه ناشگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی جارێکی تر. که‌واته ده‌ڵێن که ئه‌مه (ئه‌سڵه‌که‌ی حه‌رامه به‌ڵام فهرعهکهی حه‌رام نییه)، به هۆی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌سڵه‌که‌ی خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه و بووه به مادده‌یه‌کی تر. ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یان به‌ڵگه‌ی خۆیان پێیه و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی تریشیان به‌ڵگه‌ی خۆیان پێیه. به‌ڵام ئێمه له‌م دوو نێوانه دێینه ده‌رێ و ده‌ڵێین به بێ ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمان پێچه‌وانه‌ی بێت به‌ڵکوو خۆمان ڕزگار بکه‌ین له دوودڵی، ده‌ڵێین (با ئیماندار له‌و ماددانه بکۆڵێته‌وه که ئه‌و ژمارانه‌ی تێدایه و وازی لێ بێنێت بۆ سه‌لامه‌تی ئیمانه‌که باشتره و دوورهپهرێزتره له‌وه‌ی که تووشی گوناهـ بێت لێوه‌ی. بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر ئاگادار بێت با ئیماندار هه‌وڵ بدا که زیاتر خۆی شاره‌زا بکات له‌و بواره بۆ ئه‌وی که وه‌ك لیسته‌یه‌ك هه‌یبێت تا خۆی بپارێزێت لێی، ئه‌ویش دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی که بۆی ڕوون بۆوه.با ئه‌وه‌یش بزانن ئه‌و خۆراکانه‌ی که زۆر پێویست نییه هیچ زه‌رووره‌تێکی تێدا نییه بۆ ژیانی ڕۆژانه ئه‌وا با ئیماندار خۆی له‌وانه لا بدا بۆ سه‌لامه‌تیی ئیمانه‌که‌ی.) خوای باڵاده‌ست باشتر ئه‌زانێت و ئاگادارتره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.