به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌ڵێن نه‌خێر هه‌موو خواردنه‌کانی ئه‌وروپایه‌کان که ئه‌توانین بڵێن خۆراکی (جووه‌کان و نه‌سرانییه‌کان) حه‌رام نییه، ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئێمه حه‌رامه ئه‌وه‌یه که شه‌رع دیاری کردووه، له خواردن گۆشت ئه‌گه‌ر سهرنهبڕاو بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربڕاو بوو ئه‌وا حه‌ڵاڵه به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی خوا که‌ده‌فه‌رموێ: الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ ... سورة المائدة (٥) واتا*[له‌مڕۆوه هه‌رچی شتی حه‌ڵاڵ و پاكه بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه و هه‌روه‌ها سه‌ربڕاوی ئه‌انه‌ی كه كتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه ، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان...] له‌و شتانه‌ی دیکه‌س که حه‌رام لراوه لێمان له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کیش بێ وه‌ک ( مرداره‌وه بوو، خوێن ، گۆشتی به‌راز) وه‌ک خواردن، وه خواردنه‌وه ئه‌وه‌یش (خمر) وتا ماده سه‌رخۆشکه‌ره‌کان، که ئه‌مانه حه‌رامن. وه پێویسته که ئاگادار بین له گۆشتێک که به‌ڕێگایه‌کی شه‌رعی سه‌ڕ نه‌بڕابێت ئه‌ویش ئه‌وه که ناوی خوای لێ نه‌هێنرابێت واته بۆ غه‌یری خوا سهربڕڕابێت، هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلاَ تَأْكُلُواْ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ سورة الأنعام ١٢١ واتا* [له‌و ئاژه‌ڵانه‌ش مه‌خۆن که بۆ خوا سهرنهبڕاوه، بۆ نمونه بۆ بتێک یان له‌به‌ر پێی زۆردار‌و مل هوڕێک سهربڕڕاوه، به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وان بکه‌ن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریکن]، یاخود هه‌روه‌ک له‌م ووڵاتانه ده‌کرێت (مرداره‌وه بوو نه‌بێت) واته سه‌ڕ بڕابێت له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌وه‌ی که به تیخ ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕابێت. وه له‌فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) هاتووه که خواردنی ئه‌هلی کتابی خواردوه هه‌روه‌ک هاتووه ڕێوایه‌تی ده‌که‌ن. وروى البخاري عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ يَهُودِيَّةً أَتَتْ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِشَاةٍ مَسْمُومَةٍ فَأَكَلَ مِنْهَا فَجِيءَ بِهَا فَقِيلَ أَلَا نَقْتُلُهَا قَالَ لَا فَمَا زِلْتُ أَعْرِفُهَا فِي لَهَوَاتِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ " واتا* ڕیوایه‌ت کراوه له ئیمامی بوخاری له ئه‌نه‌سی کوڕی مالک خوای لێ ڕازی بێ که ئافره‌تێکی یه‌هودی هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه مه‌ڕێکی لێنابوو وه زه‌هری پێوه کردبوو وه پێغه‌مبه‌ری خوا لێ خوارد(صلى الله عليه وسلم) پاشان گرتیان وتیان بیکۆژین فه‌رموی نه‌خێر مه‌یکوژن فه‌رمووی نه‌خێر، ئه‌نه‌سیش ده‌ڵێت من به‌رده‌وام کاریگه‌ری ئه‌و ژه‌هره‌م ده‌بینی به پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) جاروبار. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (موحه‌ممه‌د بیلال)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.