به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌ڕاستیدا ناگونجێت به‌و خێرایی و گشتییه به یه‌ک لادا حوکم بدرێت له‌سه‌ر حه‌ڵاڵی یان حه‌رامی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه ئه‌وروپییانه.. ئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵه دیاره و ئه‌وه‌ش حه‌رامه ئاشکرایه له ئیسلام، هه‌ردووکیان دیاری کراون و سنووره‌کانیان ئاشکرایه، ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێت گومانلێکراوه‌کانن(المشتبهات)، موسوڵمانی پاک و دڵسۆزیش له‌وانه‌ش خۆی دوور ڕاده‌گرێت نه‌وه‌ک بکه‌وێته حه‌رامه‌کانه‌وه، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌گه‌ر شوانێک مه‌ڕوماڵاته‌که‌ی بله‌وه‌ڕێنێت له نزیکی بێستانێکی به‌رژینکراو که قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ری ئه‌و په‌رژینه ببه‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌و که هاتۆته لای په‌رژینه‌که گومانی تێدا نییه که مه‌ڕوماڵاته‌که‌ی ده‌یبه‌زێنن. ئه‌وه‌ش نمونه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه(صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توخنی گومانلێکراوه‌کان ده‌بنه‌وه. ده‌فه‌رموێت"الحلال بين و الحرام بين و بينهما أمور مشتبهات لا يعلمها كثير من الناس فمن اتقى الشبهات فقد استبرأ لعرضه و دينه و من وقع في الشبهات وقع في الحرام كراع يرعى حول الحمى يوشك أن يواقعه ألا و إن لكل ملك حمى ألا و إن حمى الله تعالى في أرضه محارمه...." صححه الألباني. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش پێویسته سه‌یری پێکاتووه‌کانیان بکرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌وری به‌راز یاخوود جه‌لاتینی به‌رازی تێدا بێت ئه‌وا حه‌رامه و جائیز نییه بخورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌وری ڕووه‌کی تێدایه یاخوود جه‌لاتینی ڕووه‌کی و گیانه‌وه‌ره حه‌ڵاڵه‌کان ئه‌وا خواردنیان حه‌ڵاڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گومانیش هه‌بوو و هێشتا نه‌زانرا چییه وچۆنه ئه‌وا باشتر وایه وازیان لێ بهێنرێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.