به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئێمه‌ی موسوڵمان هه‌ق وایه ته‌نها بڵێین به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان گوێڕایه‌ڵبووین بۆ فه‌رمانت، که تۆ حه‌رامت کردووه، ئیتر به‌بێ بۆچی له فه‌رمانت ده‌رناچین.. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستییان به وه‌ڵامی بۆچییه! ئه‌وا ده‌ڵێین؛ ئێمه دڵنیاین خوای گه‌وره هه‌رچی حه‌رام کردبێ ناباشه و زیانی هه‌یه بۆ ژیانمان هه‌رچه‌نده هۆکاره‌که‌یشی نه‌زانین، خۆ ئه‌گه‌ر حیکمه‌تی حه‌رامبوونی شتێکیش بزانین ئه‌وا باشتر و ده‌بێته مایه‌ی زیاتر دڵخۆشیمان به ئیسلامه‌که‌مان، به‌ڵام ئیمانمان زیاتر ناکات چونکه ئێمه‌ی موسوڵمان خوامان ناسیوه و متمانه‌مان پێکردووه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.