ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی Tv یە ، لەسەر خواردنی " #شـەکر " بینەرانی بەڕێز فەرموون ئێوە و پزیشکی بەناوبانگ ( ڕایمۆند فرانیسیس ) لە ولایەتی فلۆریدا . ئەمەوێت باسی ئەو کتێبەت بکەم کە نووسیوتە بەناوی ( چیتر نەخۆش نابی ) !؟ _ بەڵێ خەڵکی بڕوا ناکەن کە بتوانین نەخۆش نەکەوین چونکە خەڵکی کتێبەکەیان نەخوێندۆتەوە بۆیە بڕوا ناکەن ، ئەم ناوەڕۆکە سەرنج ڕاکێشە بەڵام زۆر قورسە مرۆڤ باوەڕ بکات کە نەخۆش نەکەوێت . 💬 ئەمەوێت بزانم ئایا " شەکر " پەیوەندی ھەیە بە حەساسیەت ؟؟ من حەساسیەتم لەگەڵە..بەبێ ئەوەی ھەڵامەتیشم بێ ؟ _ بێگومان پەیوەندی ھەیە ، چونکە " شەکر " ئەبێتە مایەی تێکدانی ھەموو زیندە کیمیاویەکانی لەش ، " شەکر " ھۆکارە بۆ توش بوون بە شێرپەنجەو نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و ھەڵامەت و ئەنفلۆنزا ، کەواتە " شەکر " زەھرێکی خەتەرە بە ڕاستی " شەکر " لە مەشروباتی کحولی و جگەرە ترسناکتر و زیان بەخشترە ، ئەوەی سەیرە بە لامەوە ئەوەیە کە ئێمە نایەڵین منداڵەکانمان کحول بخۆنەوە و جگەرە بکێشن بـەڵام ئەیەڵین " شـەکـر " بخۆن . نەخێر تۆ بەھۆی ئەوەی " شەکر "ت خوارد توشی ھەڵامەت بوویت چونکە بە دەستی خۆت ( مەناعەی ) خۆتت لاواز کرد بۆیە کە لەو کاتەدا یەکسەر توشی ھەڵامەت یان نەخۆشیەکی تر ئەبیت..ئەوکاتە پێت سەیرە ئەڵێـی ئەوە چیم کرد بۆچی توشی ھەڵامەت بووم " شەکر " ئەبێتە مایەی ئەو نەخۆشیانەی کە توشمان ئەبێت بۆ نموونە نەخۆشی زەھایمەر ( خڵەفان ) . 💬 باشە بەڕای جەنابت لە ڕۆژێکدا چەند شەکر بخۆین ؟ _ ھیچ یەک تۆزیش نە خۆی ، خۆزگە تەختە ڕەشێکم لەبەر دەست بوایە تاکو ھەمویم پڕبکردایەتەوە تا بە چاوی خۆتت بیبینی کەچی ڕودەدات لە لاشەماندا کاتێک کەوچکێک بچوک " شەکر " ئەخۆین ، کاتێک کەوچکێکی چا " شەکر " ئەخۆیت ئەوا کۆئەندامی بەرگریت بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بە ڕێژەیی ٥٠% لەکار ئەکەوێت ، بۆیە خواردنی تەنھا یەک کەوچک " شەکر " ھەموو چالاکییە کیمیاویەکانی لەشت توشی تێکچون و ڕمان ئەبێت بۆ ماوەی ٦_٧ کاتژمێر ، ئینجا بزانە ئەو کەسانەی کە بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە ..واتا لە دوای ھەموو ژەمەکان { چـا } ئەخۆنەوە کەواتە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر [ مەناعـەیان ] نامێنێت و تەندروستی بەتەواوی ئەڕوخێ ، خواردنەوەی یەک شوشە کۆلا یان ھەر خواردنەوەیەکی تری گازی لە ١٠_١٢ کەوچک " شەکر " پێکدێ . 💬 باشـە چی بکەین بۆ ئەوەی وەک جەنابت بین و تەندروستیمان باش بکەین ؟!؟ یان تۆ چۆن خاوەنی ئەو تەندروستیە باشەی ؟ _ " شەکر " پیسترین و خراپترین جۆری ' ژەھرە '! کە تا ئێستا بینیبێتـم . بەڵێ ئەگەر ئەتەوێت وەک من بیت ئەوە دەبێت واز لە خواردنی " شەکر " بێنیت بە ھەموو شێوەیەک ، ئەمە لە کاتێکدا کە تەمەنم ٧٥ ساڵەو لەوپەڕی تەندروستی باش دام و ھیچ عـەیبم نییە و ھیچ جۆرە دەرمانێکیش ناخۆم ، من ئەوپەڕی ھێز و وزەم تیایە و زەینم تیژە و مێشکم باش کار دەکات ، ئەمەوێت بزانیت کە من لە ماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا تەنھا یەک جار تووشی ھەڵامەت بووم و تووشی ھیچ نەخۆشیەکی تر نەبووم چونکە " شەکر " ناخۆم و ھەمیشـــە ( مەناعەم ) بەھـێزە . بەڵام ئەگەر تا قیان کردوە ئەوە ئەوسا ئەگەنە ئەو قەناعەتەی کە تەواوە ئەو قسانەی من کردومە .