سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چ ئاژەڵێک گۆشتی دەخورێ و ناخورێت.؟
زانایانی شەرع و پێشەوایانی مەزهەب بەم شێوەیە ئەو ئاژەڵانەی کەگۆشتی ناخورێت جیایان کردۆتەوە .
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3686


ســــــــودێکی فیقهی.! گــــــــــــــرنگە بۆ هەموان.!

زانایانی شەرع و پێشەوایانی مەزهەب بەم شێوەیە ئەو ئاژەڵانەی کەگۆشتی ناخورێت جیایان کردۆتەوە .

۱- هەر ئاژەڵێک کەڵبەو ددانی ئاشکرای هەبێت گۆشتی ناخورێت وەکو سەگ و گورگ و پڵنگ و شێر.
۲- هەر ئاژەڵێک دەنوکی تیژبێت و کەوانەیی بێت و چنگیشی هەبێت وەکو (داڵ و هەڵۆ ٫ بازو..).
۳- هەر ئاژەڵێک نەهی کرابێت لە کوشتنی نابێت گۆشتی بخورێت وەکو: (پەپوی سلێمان, بۆق..).
٤- هەر ئاژەڵێک فەرمانکرابێت بەکوشتنی نابێت بخورێت گۆشتەکەی وەکو: ( مارو - مشک و ٫ دوپشک..).

5- ئاژەڵی ئاوی پاکەو دەخورێت بەڵام بەم دومەرجەی کە دانراوە لای هەندێک لە پێشەوایان:
ٲ/ هەر ئاژەڵێک لە ئاو وشکانیدا بژی گۆشتی ناخورێت وەکو (تیمساح ، بــــــۆق ، قرژاڵ.).

ب/ هەر ئاژەڵێکی ئاوی وێنەی لەوشکانیدا هەبێت و حەرام بێت زۆربەی زانایان بە حەرامیان داناوە وەکو (سەگی ئاوی و بەرازی ئاوی) کە هەردوکیان لە وشکاویدا گۆشتیان حەرامە بۆیە لەئاویشدا بژین حەرامە.

تێبینی: زانایان بۆ جیاکردنەوەی ئەو ئاژەڵەی کە لە ئاویش و لەوشکانیدا دەژی ئەم یاساییەیان داناوە دەبێت خۆی نقوم بکات لە ئاودا کەواتە بەم بەڵگەیە گامێش گۆشتی حەڵاڵە بالەئاویش و وشکاویدا بژی.

دووەم: مار ماسی هەر چەندە وێنەی لەسەرزەوی هەیەو حەرامە بەڵام ئەسڵ وایە گۆشتی دەخورێت.

تێبینیەک : لە مەزهەبی پێشەوا ئەبو حەنیفەدا هەر ئاژەڵێک وەکو مرۆڤ دابنیشێت گۆشتی ناخورێت.

وەرگیراوە لەم کتێبە پڕسودە :
التبیان لما یحل و یحرم من الحیوان.



  ژمارەی بینین 732

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram