سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا (red bull) حه‌را‌مه‌ یان حه‌ رام نییه؟
سه‌لامی خواتان لێ بێ. ئایا (red bull) حه‌را‌مه‌ یان حه‌ رام نییه؟ خوا جه‌زاتان بداته‌وه‌.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 346

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

ئه‌و گیراوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مادده‌ مه‌ستکرد و سڕکه‌ره‌کانی تێدا نه‌بێ و زیانێکی ئاشكرای نه‌بێت بۆ ته‌ندروستی ئاده‌میزاد، حه‌ڵاڵه‌ و خواردنه‌وه‌ی دروسته‌، ئه‌وه‌ی له‌ شه‌رعدا حه‌رامه‌ وه‌کو خواردنه‌وه‌؛ خوێن و مه‌ستکرده‌کان(مسکرات) و هه‌ر شتێکیش زیانی هه‌بێ بۆ له‌شساغی، چونکه‌ ئه‌وانه‌ پیسن(به‌ زیانن) خوای گه‌وره‌ به‌ ئیزنی خۆی یه‌کێک له‌ ئه‌رکه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێ.. وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ..[الأعراف:١٥٧]. واته‌/ هه‌رچی شتی پیسه‌ لێیان حه‌رام ده‌کات. 
ئه‌وه‌نده‌ش زانیبێتمان ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ سوودی هه‌یه‌ و چالاکی به‌ مێشک و ماسولکه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر پاک بوو له‌وانه‌ی باسمان کردن حه‌ڵاڵه‌. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 

  ژمارەی بینین 761

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram