ســوودەکـانـی شیرو خورما لەڕووی تەندروستیەوە و خورما و شیر دوو پێکهاتەی بەسوودن بەتایبەت شیری ڕووەکی ، بەپێی توێژینەوە زانستیە نوێیەکانیش خواردنی ئەو دوو پێکهاتەیە لەسەر گەدەی خاڵی سوودەکانی دەبێتە دوو هێندە. سوودەکانی شیر و خورما پێکەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ ئه مانه ن: 1- خواردنی شیر و خورما پێکەوە ژەمێکی تەواوە بۆ لەش و پێکهاتەی خۆراکی ووزەبەخش دەدات بە جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی کەم خوێنی و مێشک هێور دەکاتەوە و ووزە دەدات بە لەش لەڕێگای چالاککردنی گەشەی خانەکان و نەهێشتنی تەمەڵی و سستی. 2- باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکانی ئامێری هەرس وەک قەبزی یان ژەهراوی بوونی ڕیخۆڵە و گەدە . 3- پارێزگاری لە ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن دەکات بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ تەواو کەمدەکاتەوە ، چونکە ڕێگا نادات دەمارەخانەکان بگیرێت . 4- ئاستی یەکسانی هۆڕمۆنەکان ڕادەگرێت و توانای هیزی هەردوو ڕەگەز زیاد دەکات ، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ . 5- ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی شیری دایک و پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی کۆرپەلە . 6- پشتیوانی لە مۆخ و مێشک دەکات و خانەکانی بەهێز دەکات ، لە نەخۆشی بیرچوونەوە یان کەمی ئاستی بینین لە شەو دەتپارێزێت . 7- یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی کێش و تووانەوەی چەوری کۆبۆوە بەشێوەیەکی خێرا . 8- لەش دەپارێزێت دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و جۆرەکانی ، چونکە ڕێژەی دژە ئۆکسانی زۆرە . 9- یارمەتی گورچیلە دەدات و دەیپارێزێت لە دروستبوونی بەرد و نەخۆشیەکانی میزەڵدان . 10- لە هەمانکاتدا ئامێری هەناسەدان لە کۆکە و تەنگەنەفەسی و هەوکردن دەپارێزێت . 11- ددانەکان لە کلۆربوون و هەوکردن و دروستبوونی بەکتریا دەپارێزێت . تێبینی: هه میشه شیری کەم چەوری یان ڕووەکی زیانی نییە بۆ کۆلیسترۆل و تووانەوەی چەوری لەش به هیوای سود بوهه موولایه ک هاوریان تاگ بکه ن با سودی لی ببینن لایک و کومنتی پوسته کان بکه ن تا زیاتر به رده وام بین ان شاءالله. وه رگیراوه له په یجی : 👇👇👇👇👇 چرای رووناکی www.facebook.com/IslamQuransunah