سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مووی ڕوومه‌ت جائیزه‌ لابردنی بۆ پیاوان؟
براكه‌م لابردنی مووی ڕوومه‌ت بۆ يه‌كێ ئه‌گه‌ر ڕيش بێڵێته‌وه‌ ئايا حه‌رامه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕيش نه‌هێڵێه‌وه‌ مووی ڕوومه‌تی لاببات؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 426

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ڕیش ئه‌و مووه‌ چڕه‌یه‌ به‌سه‌ر ڕوومه‌ته‌کانه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ یه‌کده‌نگی زانایان حه‌رامه‌ تاشینی! به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ سه‌روو ڕوومه‌ته‌کانه‌وه‌ بێ، زانایان خیلافیان هه‌یه‌ له‌ باره‌وه‌ی.، هه‌ندێکیان پێیان وایه‌ حه‌رام ئه‌ویش چونکه‌ هه‌ر به ‌ڕیش دایانناوه‌ مه‌گه‌ر ئه‌و مووانه‌ی ڕوخساره‌که‌ ناشرین بکه‌ن یان زۆر به‌ره‌و لای چاوه‌کان سه‌رکه‌وتبن، له‌و حاڵه‌ته‌ پێیان ڕه‌وایه‌ لاببرێت، ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموون ڕیش ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پانتایی ڕوومه‌ته‌، بۆیه‌ له‌سه‌روو ڕوومه‌ته‌وه‌، ده‌کرێ لاببرێ به‌هر شێوه‌یه‌ک که‌ زیانی نه‌بێ، وه‌ک تاشین یان هه‌ڵکه‌نین یان بڕین.. له‌ کاتی نه‌هێشتنه‌وه‌ی ڕیشیش به‌پێی بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌ی سه‌روو ڕوومه‌ته‌کان هه‌ر جائیزه‌ و گوناه نییه‌ لاببرێن.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

 

  ژمارەی بینین 830

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram