سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئايا بوونی ئه‌لکهول له‌ شامپۆدا حه‌رامه‌.؟
مانگی ڕه‌مه‌زان و نور و به‌ره‌که‌تی لێتان پیرۆزبێت،به‌ڕێزان من پرسیارێکم هه‌یه‌ من تازه‌ بینیومه‌ که‌ شامپۆ الکهولی تیایه‌ ئایا خۆشۆردنیشی حه‌رامه‌ ؟خواجه‌زاتان باته‌وه‌.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 413

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

زانایان ناکۆکن له ڕه‌وایی‌ به‌کارهێنانی ئه‌لکهول له‌ شامپۆ و مه‌رهه‌م و هه‌ندێ ده‌رمان و بۆنه‌کان.. 
هه‌ندێکیان ده‌فه‌رموون چونکه‌ پیسه‌، نابێت به‌کاربێت له‌و شتانه‌شدا و ئه‌گه‌ر هه‌بوو، به‌کارهێنانی جائیز نییه‌، ئه‌وه‌ش بۆچوونی جومهوره‌، ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموون؛ مه‌ی و ئه‌لهکولییه‌کان هه‌رچه‌نده‌ خواردنه‌وه‌یان حه‌رامه‌، به‌ڵام پیس نییه‌، بۆیه‌ له‌ غه‌یری خواردنه‌وه‌ ده‌کرێ سوودی لێ ببینرێ، وه‌کو بواری پاکژکردنه‌وه‌(تعقیم) و ده‌رمانی ده‌ره‌وه‌ی له‌ش و چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری و بۆن و..تاد. 
له‌ ڕاستیش ئه‌م ڕایه‌ په‌سه‌نده‌ چونکه‌ هیج به‌ڵگه‌یه‌ک نییه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ باس له‌وه‌ بکات مه‌ی و هاوشێوه‌کانی پیسن به‌ پیسی به‌رجه‌سته‌یی(حسي) به‌ڵکوو ته‌نها پیسییه‌که‌ی مه‌عنه‌وییه‌، ئه‌وه‌یه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی مێشک و هۆشی ئاده‌میزاد تێک ده‌دات و به‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێ به‌ دونیا و دواڕۆژی بخۆری و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگاش. 
که‌واته‌ به‌م پێیه‌ بێت جائیزه‌ ئه‌و شامپۆیانه‌ به‌کاربێن، به‌ڵام له‌ ڕووی ئه‌وه‌ی دوودڵی نه‌مێنێ، ئه‌گه‌ر بێبابکییان لێ بکرێ، واته‌ به‌کارنه‌هێنرێن له‌ پێشتر و باشتره‌ به‌تایبه‌تی له‌ حاڵه‌تێک له‌بری ئه‌وه‌ هی تر هه‌بێت و ئاسان ده‌ست بکه‌وێ.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 779

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram