واتای ئه‌و دوو وشه قورئانییه .؟ سلاوى خواتان لێبێت و درود بۆ پێغه‌مبه‌رى نازدار (صلى الله علیه وسلم) : ئایا وشه‌ى سوندوس (سندس) كه له قورئاندا هاتووه مه‌به‌ست له واتاى ئه‌م وشه‌یه چییه؟ هه‌روه‌ها وشه‌ى سیدرا (سدره المنتهی) زانیاریم بده‌نێ له‌سه‌ر ئه‌م دوو زاراوه‌یه سوڵاستان ئه‌كه‌م و خواى گه‌وره موفه‌قتان بكات ان شاءالله والسلام علیكم . به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: (سندس) به مانای کوتاڵێ دێ له ئاوریشم ڕێسراوه، ئاوریشمی ته‌نک. (سدرة)ش دره‌ختێکه له ئاسمانی حه‌وته‌مه یان سه‌رووتر له‌لای ڕاستی عه‌رشه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.