چۆن ئه‌م دوو ئایه‌ته کۆك بکه‌ینه‌وه .؟ بسم الله الرحمن الرحيم. بەڕێزان، دوو ئایەت هەن کە لەڕوواڵەتدا ناکۆکن: ئایەتی یەکەم: (ان الله يغفر الذنوب جميعا) و ئایەتی دووەمیش: (ان الله لا يغفر ان يشرك به). ئایا چۆن تەوفیق لەنێوان ئەو دوو ئایاتەدا دەکرێت؟ خوا پاداشتتان بداتەوە. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌م دوو ئایه‌ته دژ نین به‌یه‌ك! هیچ له ئایه‌ته‌کانی خوا به‌رامبه‌ری یه‌کتر نابنه‌وه، به‌ڵكوو هه‌موویان ڕاڤه‌ی یه‌کتر ده‌که‌ن و ته‌واوکه‌ری مانای یه‌کترن. ئایه‌تی یه‌که‌م له دونیادایه بۆ هه‌رکه‌سێك تۆبه بکات، موسوڵمان بێت یان کافر. ئایه‌تی دووه‌میش ده‌رباره‌ی ڕۆژی دوایییه، ئه‌گه‌ر ویستی، له گوناهی باوه‌ڕداران خۆش دەبێت یان سزایان ده‌دات. به‌ڵام هه‌رگیز له بێباوه‌ڕان و موشریکه‌کان خۆش نابێت. که‌واته که‌سێك بمرێ له‌سه‌ر شیرك و کوفر، ئیتر بۆ هه‌میشه له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه (خوا په‌نامان بدات). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.