توشى سوجده‌ى تيلاوه بوويت ئه‌بێت چى بكه‌يت .؟ به‌ريزان سلاو كاتێك كه له‌سه‌ر كورسى دابنيشيت قورئان بخوينيت تووشى سوجده‌ى تيلاوه بوويت ئه‌بيت چى بكه‌يت؟ خودا پاداشتان بداته‌وه. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له‌سه‌ر کورسی دێیته خواره‌وه و کڕنۆشی قورئان خوێندن ده‌به‌یت . کڕنۆشی قورئانخوێندن واجب نییه به‌ڵکو سوننه‌ته، شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت- له وه‌ڵامی پرسیارێکدا به‌و شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک گه‌یشت به کڕنۆشی قورئان خوێندن و کڕنۆشی نه‌برد تاوان بار ده‌بێت؟ وه‌ڵام : له‌ڕاستیدا تاوانبار نابێت چونکه کڕنۆشی قورئانخوێندن سوننه‌ته، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیکات ئه‌وه خێره‌ومه‌ند ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا به‌تاوان بۆی نانوسرێت چونکه له(صحيح البخاري) دا هاتووه پێشه‌وای بڕواداران ئیمامی عومه‌ر-ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت- له کاتی وتاری هه‌ینیدا گه‌یشت به‌و ئایه‌ته‌ی که کڕنۆشی تیایه(آية سجدة) له میمبه‌ر هاته خواره‌وه و کڕنۆشی برد و دووباره چووه‌وه سه‌ر میمبه‌ر به‌رده‌وام بوو له وتاره‌که‌یه‌وه، بۆ جاری دواتر له وتاری هه‌ینیدا گه‌یشت به ئایه‌تی کڕنۆش(آية سجدة) که‌چی ئه‌م جاره‌یان کڕنۆشی نه‌بردوو فه‌رمووی"إن الله لم يفرض علينا السجود إلا أن نشاء" خوای په‌روه‌ردگار کڕنۆشی به‌سه‌ر ئێمه‌دا واجب نه‌کردووه مه‌به‌ستی کڕنۆشی قورئانخوێندنه(سجود التلاوة) مه‌گه‌ر به‌ویستی خۆمان نه‌بێت. وه ئه‌و که‌سه‌ی زۆر کڕنۆش به‌ڕێت وه‌به‌ر شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌وێت، کڕنۆشبردن شه‌یتان ناڕه‌حه‌ت ده‌کات و ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ردا که‌م ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری ئه‌کره‌م(صلى الله عليه وسلم) پێی ڕاگه‌یاندووین له‌کاتی سوجده‌بردندا شه‌یتان ده‌ست ده‌کات به گریان ئه‌و فه‌رمووده‌یه که ئه‌بووهوره‌یره بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه له خۆشه‌ویستی سه‌روه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت "إِذَا قَرَأَ ابْنُ آدَمَ السَّجْدَةَ فَسَجَدَ اعْتَزَلَ الشَّيْطَانُ يَبْكِي يَقُولُ يَا وَيْلَهُ وَفِي رِوَايَةِ أَبِي كُرَيْبٍ يَا وَيْلِي أُمِرَ ابْنُ آدَمَ بِالسُّجُودِ فَسَجَدَ فَلَهُ الْجَنَّةُ وَأُمِرْتُ بِالسُّجُود فَأَبَيْتُ فَلِيَ النَّارُ" أخرجه الإمام مسلم في صحيح واته/ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئاده‌م ئایه‌ته‌کانی سوجده‌ی خوێند و کڕنۆشی برد شه‌یتان گۆشه‌گیر ده‌بێت و ده‌گریێت ده‌ڵێت هاوار و ئاه و ناڵه، وه ئه‌بووكُرَيْبٍ به‌وشێوه‌یه‌ش گێڕاویه‌تیه‌وه هاوار و ئاه و ناڵه بۆخۆم، نه‌وه‌ی ئاده‌م فه‌رمانی کڕنۆشی پێکرا کڕنۆشی برد به‌هه‌شتی بۆ هه‌یه و من فه‌رمانی کڕنۆشبردنم پێ کرا نه‌م برد، شوێنم دۆزه‌خه . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.