سوجده‌ی تیلاوه له هه‌موو شوێنكی پاک ده‌بردرێ .؟ لە کاتێک کە قورئان لە ناو کۆمپیوتەر بخوێنینەوە لە دەوام و گەیشتینە (سجدة التلاوة)، دەکرێت سوجدەکە لەسەر بەرماڵ نەبێت و لە عەرز نەبێت؟، دەکرێت سوجدەکە تەنها لە سەر کورسی و تەنها سەر دانەواندن و خوێندنی دوعای سجود بێت؟ به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوجده‌ی تیلاوه بردنی سوننه‌ته و نه‌بردبی گوناه نییه، ئه‌گه‌ر بیکه‌ی خێرت بۆ ده‌نووسرێ و تووشی فه‌زڵ ده‌ببیت، ئه‌گه‌ر نه‌شتبرد گوناهت ناکات. له فه‌رمانگه و شوێنی کاکردنیش ده‌توانی سوجده به‌ری چونکه بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان خوای گه‌وره هه‌موو خاک و زه‌وی پاک داناوه و نوێژییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ویستت هه‌ر له‌سه‌ر زه‌وییکه له ژووره‌که‌ت سوجده‌که به‌ره، ئه‌گه‌ر نه‌شتویست ئیتر سوجده مه‌به و هیچ جێی ناگرێته‌وه، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێک ئه‌و جێگه‌یه ترسی بێنوێژیبوونی له‌سه‌ر هه‌بێ یاخوود ته‌ڕ و پیس دیار بێت، له‌و حاڵه‌ته ده‌توانی وه‌کو نوێژی نه‌خۆش ته‌نها ئه‌وه‌نده دابنه‌وێی بۆت ئاسان بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسییه‌که بچه‌مێێته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.